روسیا ئاماده‌یه رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده که‌مبکاته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کى گرنگى ئۆپێک و روسیا له ڤییه‌ننا به‌ڕێوه‌چوو و وه‌زیرانى نه‌وتى ئه‌ندامانى ئۆپێک نه‌گه‌شتنه رێکه‌وتن، ئه‌مڕۆ جارێکى دیکه کۆبونه‌وه ده‌کرێت و وه‌زیرى وزه‌ى روسیا ئاماده‌یى وڵاته‌که‌ى ده‌ربریوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى رۆژانه‌ى 150 هه‌زار به‌رمیل
نرخى نه‌وتى برێنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 60 دۆلاره‌و وڵاتانى رێکخراوى ئۆپێک ترسیان هه‌یه نرخه‌که‌ى زیاتر داببه‌زێت، له‌کاتێکدا که دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ زیاد بونى نرخى نه‌وتدا نییه.
رێکخراوى ئۆپێک بۆ دووه‌م رۆژ له کۆبونه‌وه‌دایه و ئه‌لیکسنده‌ر نۆڤاک، وه‌زیرى وزه‌ى روسیا ئاماده‌یى ده‌ربریوه بۆ ئه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت که‌متر هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بکات.
رێکخراوى ئۆپێک دواى دابه‌زین و ناجێگیرى نرخى نه‌وت له‌هه‌وڵدایه رۆژانه یه‌ک ملیۆن بۆ 1 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى نه‌وت که‌مبکاته‌وه.
سامر غه‌زبان، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه که ئومێدیان بۆ رێکه‌وتن هه‌یه له رێکخراوى ئۆپێکدا و ئاماده‌یى وڵاته‌که‌شى نیشاندا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت و گه‌شتن به رێکه‌وتن تا نرخى نه‌وت جێگیر ببێت.