فه‌ره‌نسا 89 هه‌زار پۆلیسى بۆ خۆپیشاندانه‌که‌ى سبه‌ینێ ئاماده کردووه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌ڕه‌نسا 89 هه‌زار پۆلیسى به‌هۆى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان له رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له شارى پاریسى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته ئاماده‌کردووه‌و داواى داخستنى رێستۆرانت و دووکانه‌کانى شه‌قامى چامپس - ئێلیزێى کرد.
به‌پێى هه‌واڵێکى میدیاکانى فه‌ڕه‌نسا، به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته نیگه‌رانن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى تاڵانکردنى دوکانه‌کان و شکاندنى جامه‌کان و سوتاندنى بینا و ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌کو له خۆپیشاندانه‌کانى هه‌فته‌ى رابردوو له شارى پاریس رووی‌دابوو.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى فه‌ره‌نسا ئاشکراى کرد 89 هه‌زار پۆلیسیان بۆ سبه‌ینێ ئاماده کردووه تا رێگرى له کارى "تێکده‌رانه" بگیرێت.
هاوکات، پۆلیس نامه‌ى بۆ رێستۆڕانت و دووکانه‌کانى سه‌ر شه‌قامى چامپس- ئێلیزێى ناردووه و تێدا هۆشدارى داوه له‌باره‌ى سه‌رهه‌ڵدانى توندوتیژى له خۆپیشاندانه‌کانى رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌لایه‌ن ئێله‌گ زه‌رده‌کانه‌وه.