لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کان لارییان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ زۆره‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم نییه‌

یه‌کێتى و گۆڕان‌و کۆمه‌ڵ خۆشحاڵن سیستمى حکومڕانى ده‌کرێته‌ په‌رله‌مانى

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

پارتى ههوڵهکانى چڕکردووهتهوه تا سهرۆکایهتى ههرێمى کوردستان له خولی نوێدا کارا بکاتهوه دوای لهکارخستنى لهساڵى رابردوودا، لایهنهکانى یهکێتى و گۆڕان کۆمهڵ خۆشحاڵن سیستمى حکومڕانى دهبێته پهرلهمانى و لاریان لهدهسهڵاته زۆرهکانى نیه.

نزیکهى دوو مانگ و نیوه ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان ئهنجامدراوه، ئهگهرچی پهرلهمانتاران سوێندى یاساییان خواردوه، شهقام له چاوهڕوانی پێکهێنانى حکومهتێکى نوێدایه.

پێش پێکهێنانى حکومهت دهبێت سهرۆکایهتى ههرێمى کوردستان کارابکرێتهوه، کاندیدی پارتى بۆ ئهو پۆسته که نێچیرڤان بارزانیه، سوێندى یاسایی دهخوات و دواتر مهسرور بارزانی که کاندیدی پارتیه رادهسپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومهتى نوێ لهماوهى 30 رۆژدا.

ههتاوهکو سهرۆکایهتى ههرێم کارانهکرێتهوه کابینهى نوێی حکومهت پێکناهێنرێت، حکومهتى کاربهڕێکهری ئێستادا درێژه بهکارهکانى دهدات، تاکو لایهنهکان دهگهنه رێکهوتن لهسهر کاراکردنهوهى سهرۆکایهتى ههرێم و پێکهێنانى حکومهته نوێیهکه.

 بهپێى یاساى کارپێکراو سهرۆکى ههرێم، به باڵاترین دهسهڵاتى جێبهجێکردن لهههرێمى کوردستان دادهنرێت و فهرماندهى هێزهکانى پێشمهرگهیه و ههماههنگى دهکات لهنێوان دهسهڵاته فیدراڵییهکان و ههرێمى کوردستان و نوێنهرایهتى پێکهاتهکانى ههرێمى کوردستانیش لهسهر ئاستى دهرهوه دهکات.

له مانگى تهمموزى ئهمساڵ پهرلهمانى کوردستان پڕۆژه یاساى ههڵپهساردنى سهرۆکایهتى ههرێمى کوردستانى پهسند کردو رۆژى چوارشهممه 11ی تهمموزى 2018 لهدواى خوێندنهوهى دووهم به 39 دهنگى بهڵێى پهرلهمانتارانى کوردستان لهبهرامبهر 15 دهنگى نهخێرى پهرلهمانتاران، پڕۆژهیاساى ههڵپهساردنى دامهزراوهى سهرۆکایهتى ههرێمى کوردستان پهسهندکرا، که لهپڕۆژهکهدا باس لهوه دهکرێت ههڵبژاردنى سهرۆکى ههرێمى کوردستان و پهرلهمان پێکهوه ئهنجامنادرێن.

ههریهک لهبزووتنهوهى گۆڕان و یهکگرتووى ئیسلامى کوردستانیش لهگهڵ ههڵپهساردنى یاساى سهرۆکایهتى ههرێمى کوردستاندا بوون و بزووتنهوهى گۆڕانیش لهو بارەیەوه پڕۆژهى پێشکهش کردبوو.

پارتى دیموکراتى کوردستان دهیهوێت له خولى پێنجهمى پهرلهمانى کوردستاندا سهرۆکایهتى ههرێمى کوردستان کارابکاتهوه، دواى ئهوهى لهکۆبونهوهى ئهنجومهنى سهرکردایهتى له 3ى کانونى یهکهمى 2018دا نێچیرڤان بارزانى بۆ پۆستى سهرۆکى ههرێمى کوردستان کاندیدکرد.

بڕیاره له دانوستاندنهکانى ههفتهى داهاتووى شاندى پارتیش لهگهڵ لایهنهکان، ههرسێ سهرۆکایهتییهکه وهک یهک پاکێج دانوستاندنیان لهبارهوه بکرێت.

ئهندامێکى سهرکردایهتى پارتى دهڵێت دهکرێت دواى ههڵبژاردنى دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان، سهرۆکى ههرێم لهنێو پهرلهمان ههڵببژێردرێت تا کاندیدى سهرۆکى حکومهت راسپێرێت بۆ پێکهێنانى کابینهى نۆیهم.

نورى حهمه عهلى، ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «سهرۆکى ههرێم دهبێت ئهو دهسهڵاتهى خۆى ههبێت بهپێى ئهو یاسایهى لهپهرلهمانى کوردستان دیاریکرا دهسهڵات چى درا به سهرۆکى ههرێم ئهوه دهبێت».

وتیشى «پێشتر لایهنهکان دهیانوت با سهرۆکى ههرێم لهنێو پهرلهمان ههڵببژێردرێت نهک لهناو خهڵک ئهمجاره ئهوهمان کردووه سیستمهکه پهرلهمانى بێت، بهڵام دهبێت ههمان دهسهڵاتى پێشووى ههبێت که لهیاساکانى پێشتردا ههبووه«.

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد دهکرێت دواى ههڵبژاردنى دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان له رێگهى یاسایهکهوه سهرۆکى ههرێم لهنێو پهرلهمان ههڵببژێردرێت و دواتر کاندیدى سهرۆکى حکومهت راسپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومهت.

ههریهک له یهکێتى و گۆڕان و کۆمهڵ و یهکگرتوو له خولى چوارهمدا پرۆژهیان پێشکهش کرد بۆ ئهوهى سیستمى حکومڕانى ببێته پهرلهمانى و سهرۆکایهتى نهبێت، سهرۆکى ههرێم لهنێو پهرلهمان ههڵببژێردرێت.

دانا عهبدولکهریم، رێکخهرى ژورى حکومهت له بزوتنهوهى گۆڕان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «بابهتێکى گرنگه ئێمه سورین لهسهر ئهوهى سیستم ببێته پهرلهمانى و مهبدهئییهن پارتیش پێباش بێت ببێته سیستمى پهرلهمانى به شتێکى باشى دهزانین و زۆر باشه«.

ههروهها وتى «که سیستم بوو به پهرلهمانى ئۆتۆماتیکى دهسهڵاتهکانى سهرۆکى ههرێم دهچێته ژێر رکێفى پهرلهمانى کوردستانهوه، دهسهڵاتى جێبهجێکردن مادام لهژێر دهستى پهرلهماندایه هیچ کێشهیهکى نییه، ئهگهر سهرۆکى ههرێم و حکومهت دهسهڵاتهکانى خراپ بهکاربهێنێت ههر پهرلهمان لێپرسینهوهى لهگهڵدا دهکات، چۆنێتى دابهشکردنى دهسهڵاتهکانیش دهکهوێته سهر گفتوگۆ».

زۆرترین ناکۆکیهکان له خولهکانى پێشوودا لهسهر ئهوه بوون که لایهنهکانى دهرهوهى پارتى داواى ئهوهیان دهکرد که سهرۆکى ههرێم لهناو پهرلهماندا ههڵبژێردرێت، لهکاتێکدا پارتى پێداگری دهکرد که لهناو خهڵکدا ههڵبژێردرێت.

لهدواى رووداوهکانى 16ی ئۆکتۆبهر دهسهڵاتهکانى سهرۆکى ههرێم بهسهر سهرۆکى ئهنجومهنى وهزیران و پهرلهماندا دابهشکران، دواى ئهوهى بارزانی رایگهیاند نایهوێت خۆى کاندید بکاتهوه، له ئێستا زۆرینهى دهسهڵاتهکانى لای سهرۆکى حکومهته که دیارترینیان سهرۆکایهتى کردنى هێزه چهکدارهکانه.

یهکێتى نیشتیمانى کوردستان که یاسای سهرۆکایهتى ههرێمى کوردستانی پێشتر بههاوبهشی لهگهڵ پارتیدا دهرچوواندوه، داواى ههموارکردنهوهى یاساکه دهکات بهجۆرێک ئهو دهسهڵاتانهى که ساڵى رابردوو دابهشکران بهسهر سهرۆکى حکومهت و  پهرلهماندا بگهڕێنرێنهوه بۆ سهرۆکى ههرێم بهههندێک گۆڕانکاریهوه.

سمکۆ ئهسعهد، راوێژکارى یاسایى مهکتهبى سیاسى یهکێتى نیشتمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئهو بابهته دهبێت سهرلهنوێ به یاسایهک رێکبخرێتهوه، واتا یاسا بهرکارهکهى ئێستا که لهمانگى حهوتى 2017 جێبهجێ کرا دهسهڵاتهکانى سهرۆکى ههرێمی گواستهوه بۆ سهرۆکى حکومهت و ههندێ ناوهندى بڕیارى تر سهرلهنوێ به یاسایهک رێکبخرێتهوه لهههمان یاسادا شێوازى ههڵبژاردنى سهرۆکى ههرێم باس بکرێت».

وتیشی «دابهشکردنى دهسهڵاتهکان، لهسهرو ههمویانهوه گرنگتر ئهوهیه میکانیزمى ئهو دهسهڵاتانه لهو یاسایهدا جێگهى بکرێتهوه، واتا دهسهڵاتدان بهههر پلهیهک بێت نابێت کوێرانه بێت، دهبێت شێوازو میکانیزمهکهى  رونبکرێتهوه«.

سیستمى پهرلهمانى پێشتر داواى کۆمهڵ و یهکێتى و گۆڕان و یهکگرتوو بوو، پێداگریی ئهو لایهنهنانه له ساڵى 2016 لهسهر دهسهڵاتهکانى سهرۆکى ههرێم بووه هۆى ئهوهى پهرلهمان پهکبخرێت

کۆمهڵى ئیسلامی که یهکێکه لهو لایهنانه ئێستا کێشهى لهگهڵ دهسهڵاته زۆرهکانى یاساکهى پێشوودا نیه، بهو پێیهى سیستمى حوکم بکرێته پهرلهمانى، تهنانهت ئهگهر دهسهڵاتهکانیشی زۆربن وهکو پێشوو.

فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ ‌هاوڵاتی وت»که‌ سیستمى حکومڕانى بووه‌ په‌رله‌مانى،  سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى که‌ هه‌یه‌تى و سه‌رۆکى حکومه‌تیش له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان له‌ژێر چاودێریدان».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار