یه‌کێتى له به‌غدا: رێکه‌وتن له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى داد نه‌کراوه
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى فراکسۆنى یه‌کێتى له به‌غدا ده‌ڵێت هیچ رێکه‌وتنێک له‌سه‌ر پۆستى وه‌زاره‌تى داد که مافى کورده ئه‌نجامنه‌دراوه‌و حزبه‌که‌ى به‌مافى خۆى ده‌زانێت وه‌ریبگرێت.
میران محه‌مه‌د ئه‌ندامى فراکسۆنى یه‌کێتى له به‌غدا له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى تاکیدى له رونکردنه‌وه‌که‌یان کرده‌وه‌و وتى" تا ئێستا هیچ رێکه‌وتنێک نه‌کراوه له‌سه‌ر پۆستى وه‌زاره‌تى داد، وه‌ک یه‌کێتى ئه‌و پۆسته به ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن بێت مافى ئێمه‌یه وه‌ریبگرین".
هه‌روه‌ها فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ رێکه‌وتنێک له‌سه‌ر پۆستى وه‌زاره‌تى داد نه‌کراوه.
پاش چه‌ند مانگێک له پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى عێراق، به‌ڵام تا ئێستا سێ وه‌زاره‌ت پڕنه‌کراونه‌ته‌وه که ئه‌وانیش بریتین له ناوخۆ و به‌رگرى و داد و هۆکاره‌که‌شى بۆ ململانێى نێوان لایه‌نه‌کانى سونه‌و شیعه‌و کورد ده‌گه‌رێته‌وه.
فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌وه ره‌تیده‌کاته‌وه که هیچ رێککه‌وتنێک کرابێت له‌سه‌ر پێشکه‌شکردنى کاندیدێکى سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى داد له حکومه‌تى عێراق.
جه‌ختله‌وه‌ش ده‌که‌نه‌وه که"یه‌کێتى ئه‌و پۆسته به‌مافى خۆى ده‌زانێت و پێداگرى له‌سه‌ر ده‌کات".