بکوژى سه‌ره‌کى جه‌مال خاشقچى ئاشکرا کرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى نێوده‌وڵه‌تى ئاشکرایکرد، کوشتنى رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى سعودیه پلانى بۆدانراوه و جێبه‌جێشکراوه و هه‌مووان محه‌مه‌د بن سه‌لمان به تۆمه‌تبارى سه‌ره‌کى ده‌زانن.
به‌پێى زانیارییه‌کانى ئاژانسى "رۆیته‌رز" که دوێنێ پێنج شه‌ممه7ى شوباتى 2019 بڵاویکردۆته‌وه تیمى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى نێوده‌وڵه‌تى له که‌یسى خاشقچى ئاشکرایان کرد" خاشقچى له لایه‌ن به‌رپرسانى سعودیه‌وه پلانى کوشتنى دانراوه و هه‌ر ئه‌وانیش جێبه‌جێیان کردوه".
ئاجنس کۆڵمارد ئه‌ندامى تیمى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت:"به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌تورکیا کۆمکردوه‌ته‌وه ده‌رکه‌وتووه جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوس به‌شێوه‌یه‌کى زۆر دڕندانه و به‌پلانى به‌رپرسانى سعودیه کوژراوه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" مانگى ئۆکتۆبه‌رى رابردو به‌رپرسانى سعودیه بۆماوه‌ى 13 رۆژ به‌ربه‌ستیان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کانى تورکیا دروستکرد و دوایانخست".
هاوکات، ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌کانى ئه‌مریکا چه‌ندینجار باسى ئه‌وه‌یان کردووه که "جه‌مال خاشقچى به‌فه‌رمانى راسته‌وخۆى جێنشینى سعودیه محمد بن سه‌لمان کوژراوه".
ساڵى رابردوو هه‌واڵى کوشتنى رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچى بڵاوبویه‌وه و له‌ته‌واوى جیهانه‌وه محمد بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى عه‌ره‌بى سعودیه وه‌ک تۆمه‌تبارى سه‌ره‌کى ناسێندرا.