پێش 18ى شوبات پارتى و یه‌کێتى رێکه‌وتن واژۆ ده‌که‌ن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژى یه‌کێتى ڕایگه‌یاند ره‌شنوسى رێککه‌وتنى نێوان پارتى و حزبه‌که‌ى له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌ت و پرۆسه‌ى حکومڕانى چوارساڵى داهاتووى هه‌رێم له قۆناغى کۆتایدایه و پێش ١٨ى ئه‌م مانگه ئیمزاى له‌سه‌ر ده‌کرێت.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره راگه‌یاند:"رێککه‌وتنه‌که بۆ قۆناغى ئێستاى هه‌رێم گرنگه، چونکه پێناسه‌ى شه‌راکه‌تى ڕاسته‌قینه‌ى نێوان پارتى و یه‌کێتى ده‌کات له پرۆسه‌ى حوکمڕانیدا و گره‌نتییه بۆ هاوهه‌ڵوێستى نێوانیان به‌رامبه‌ر وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان بۆ ئه‌و گۆڕانکارى و پێشهاتانه‌ى که دێنه پێش".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌به‌رامبه‌ر گۆڕانکارییه‌کان گرنتیان پێده‌دات که پارتى و یه‌کێتى یه‌ک جۆر هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
بریاره 18ى شوباتى 2019 په‌رله‌مانى کوردستان کۆببێته‌وه‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن.
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان سه‌رۆکى په‌رله‌مان و پارتى جێگرى یه‌که‌م و که‌مینه‌کان دووه‌م جێگریان به‌رده‌که‌وێت.