پارتى و کۆمه‌ڵى ئیسلامى له کۆبونه‌وه‌دان
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مێک پێش ئێستا کۆبونه‌وه‌ى پارتى و کۆمه‌ڵ له هه‌ولێر ده‌ستیپێکرد و له‌سه‌ر پرسى به‌شدارى حکومه‌ت گفتوگۆ ده‌که‌ن.
راگه‌یاندنى پارتى و کۆمه‌ڵ بڵاویانکرده‌وه که له کۆبونه‌وه‌که‌یاندا گفتوکۆ له‌سه‌ر بارودۆخى سیاسى و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند و گرنگى یه‌کریزى ناوخۆیى بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی کورد و پێکهێنانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ن.
کۆبونه‌که‌ی ئه‌مرۆى نێوان کۆمه‌ڵ و پارتی، دواى سه‌ردانی هه‌فته‌ی رابردووى وه‌فدى باڵاى پارتی دیموکراتی کوردستان دێت بۆ لاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى و قسه‌کردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان و به‌شداریان له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار