بە بەڵگە: هۆشداری دروستتبونی لافاو لە چەند پاریزگایەکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق هۆشداری ده‌داته 10 پارێزگا، له ئه‌گه‌ری بارینی باراێنێكی به‌خوڕ پێشبینی روودانی لافاوێكی به‌هێز له ئارادایه، لەنێو ئەوانەشدا پاریزگای سلیمانی و کەرکوک و ناوچەی گەرمیان هەیە.
له نووسراوێكی نهێنیدا كه له‌لایه‌ن شانه‌ی ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنه نیشتیمانییه‌كانه‌وه له 22ی ئه‌م مانگه‌وه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌ی به‌نداوه‌كانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان كراوه و وینەیەکی دەست هاولاتی كه‌وتووه، تییدا هاتووه "به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ رۆژانی داهاتوو، تێبینی كراوه كه شه‌پۆلێكی به‌خوڕی بارانبارین ناوچه‌كانی "هه‌رێمی كوردستان" و رۆژهه‌ڵاتی عێراق ده‌گرێته‌وه لە پاریزگاکانی دیالەو واست.
هاوكات پێشبینی كراوه، "ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی "هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌دین، نه‌ینه‌وا و به‌غدا" بگرێته‌وه و, به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله بارانه‌وه لافاوێكی زۆر به‌هێز روو ده‌دات، كه دوور نییه باری له‌ناكاوی پله "ج" رابگه‌یه‌ندرێت".
هەر بەپێی ناوەڕۆکی بروسکەکان، بەنداوەکانیش مەترسی جدیان دەکەوێتە سەر.
لەلایەکی ترەوە قایمقامیه‌تى كه‌لار راگه‌یه‌ندراوێكدا دەلێت "به گوێره‌ی پێشبینیه‌كانى كه‌شوهه‌وا، ئه‌گه‌رى باران بارینى به‌هێز بۆ ئه‌مشه‌و له ئارادایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواتان لێده‌كه‌ین ئاگادار و به ئاگابن، به تایبه‌تى ئه‌و خانووانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر كه‌ناره‌كانی ڕووبارى سیروان و ئه‌و ماڵ و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی نزیكن له ڕێڕه‌وى ئاوى لافاو و ناوچه نزماییه‌كانى ده‌وروبه‌رى شاره‌كه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، تیمه فریاگوزارییه‌كان له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئاماده‌باشیدان و بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراویش داواتان لێده‌كه‌ین په‌یوه‌ندى به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه بكه‌ن: قایمقامیه‌تى كه‌لار: 07729969545، 07701573996، به‌رگرى شارستانى: 115، پۆلیس: 104، شاره‌وانى: 07701484231".
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا، قایمقامیه‌تی ئه‌و قه‌زایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار بڕیاریاندا، بۆ سبه‌ی ده‌وامی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بكرێته پشووی فه‌رمی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "بەهۆی مەترسی بارانی بەهێز و روودانی لافاو، بە بڕیاری قایمقامی کەلار و بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار، سبەی دووشەممە بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی دەرەوەی شار لە سنووری پەروەردەی کەلار پشووی فەرمییە".