«تاریق به‌رده‌وام باسی ئەوەی بۆ منداڵه‌کانى ده‌کرد که‌ بێ باوکى چه‌ند سه‌خته‌«

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، شاناز حەسەن - سهروهرمحەمەد

چوار مانگ لهمهوبهر تاریق رۆستهم تهمهن 40 ساڵ که سهرقاڵى کارى بهقاڵى بوو، کاتێک سهرقاڵى گهڕانهوه بوو بۆ ماڵى خۆى و چهند زهرفێک میوهى بهدهستهوه بوو که بۆ خێزانهکهى بباتهوه، لهلایهن چهند کهسێکهوه رفێنرا و بێسهروشوێن بوو.

تاریق که ماوهى 22 ساڵ بوو، به شهریکى لهگهڵ هاوڕێیهکى دوکانێکى دانابوو بۆ فرۆشتنى سهوزه و میوه، تا رۆژى ههشتى ئهم مانگه بێ سهروشوێن بوو، تا ئاسایش چارهنوسى ئاشکراکرد و رایگهیاند لهلایهن باندێکهوه کوژراوه و خراوهته ژێر خاکهوه.

تاریق دوو برا و 10خوشکى ههیه، له پۆلى سێى بنەڕەتی بۆ یارمهتى دانى باوکى وازى له خوێندن هێنا، بهڵام زۆرى نهبرد، باوکى کۆچى دوایی کرد، کاتێک لهکاتى کارکردندا له کوورهیەکدا لە تاسڵوجه کهوته خوارهوه.

تاریق له دواى مردنى باوکى ئهرکى سهرشانى قورس بووه و به کارى بهقاڵى، ویستویهتى بژێوى ژیان بۆ خوشکهکانى دابین بکات.

مهولود فارس، خاڵى تاریقى بهقاڵ له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی باس لهوهدهکات که ئهو ماوهیهى که تاریق دیار نهبووه «ناخۆشترین ڕۆژى تهمهنمان بووه، وامان لێهات بوو گومان لهخۆمان و کهسه نزیکهکانمان دهکرد، هێنده ماوهیهکى بهئازار و ناڕهحهت بوو».

به وتهى کهسوکارهکهى، تاریق بهردهوام وتوویهتى دوای مردنی باوکى بارێکى قورسى بۆ جێماوە، ههموو ههوڵێک دهدات بۆ ئهوهى بژێوى ژیانى خوشک و خێزانهکهى دابین بکات.

 خوشکێکى تاریق وتى «نهمزانى تاریق بارهکهى باوکى تا کۆتا ههڵناگرێت و خۆشى بارمان بۆ جێدههێڵێت، نازانم چۆن توانیان 14 زهعیفه بێناز و بێکهس بکهن».

تاریق خانوویهکى به دهستهکانى خۆى و به ماندووبونى خۆى، بۆ خوشک و خێزانهکهى دروستکردووه، که تا ئێستاش لهسهرى قهرزاره.

هاوسهرهکهى تاریق وتى «ههرگیز نهیدههێشت ئێمه ههستى پێبکهین که ئیشی باش نییه و کارهکهى قورسه و قهرزاره، بۆ ئهوهى من و دایکى خهفهت نهخۆین».

کاتژمێر نۆى ئهو شهوهى تاریقى تێدا رفێنرا، ههرگیز له بیرى تریفهى خوشکى تاریق ناچێتهوه، کاتێک بهتهلهفۆن له بێسهروشوێن بوونى براکهى ئاگادارکرایهوه «یهکسهر دڵم خورپهى کرد، وامزانى دایکم نهخۆشه و له نهخۆشخانهیه، نهمزانى ههواڵى دیارنهمانى برا و کهسهکهى ژیانم پێدهگات».

لهو کاتهوه تریفه ئاگاى لهماڵ و منداڵى نهماوه و به دواى براکهیدا گهڕاوه و هیچ شوێنێک و کهسێکى باڵا و دهسهڵاتدار نهماوه نهچێته لاى و هاناى بۆ نهبات.

لهگهڵ دۆزینهوهى تۆمهتبارهکاندا، تهرمهکهى تاریق لهلایهن تیمى تایبهت به ههڵگرتنهوهى تهرمهوه، لهو شوێنهدا دهرهێنرا که لێی شاردرابووهوه.

ئێستا ئازارى ئهم خێزانه ئهوهیه، بۆچى تاریق بهو شێوازه نا مرۆڤایهتییه کوژراوهو تهرمهکهى شاردراوهتهوه.

تریفهى خوشکى باسى لهوهکرد که لهکاتى دۆزینهوهیدا نهیان هێشتووه بچنه سهر تهرمى براکهى «بێبهشبوین له ماچکردنێک و ماڵئاوایکردن له براکهم، مهلاکه وتویهتى زۆر به زاڵمانه کوژراوه و شاردراوهتهوه، که دهستى لێبهیت کوت کوت دهبێت».

تریفه تائێستا نهیتوانیوه دهرگاى ماڵى براکهى بکاتهوه و وتى «جهرگم کوت کوت دهبێت چۆن بتوانم دهرگاى براکهم بکهمهوه و برا جوانه مهرگهکهمى تیا نهبێت».

هاواری تریفە بۆ براکەی به گەروویەکی تاساوەوە هەموو دەورەبەرەکەی تریفه تاساندبوو، داواشیاندهکرد کام سزایه زۆر به ئازاره بۆ ئهو کهسانه دابنرێت که تاریقیان بهو چارهنوسه گهیاند.

کهسوکارى تاریق، بڕیاریانداوه بچنه بهردهم دادگا، بۆ ئهوهى تۆمهتبارهکان به سزا بگهیهنرێن.

هاوسهرهکهى تاریق باسى لهوهکرد که تهرمى تاریق زۆر شێواوه و نهدهتوانرا بشۆرێت «بهبێ شۆردن له سێ کفنمانهوه ئاڵاندو و کردمانه گۆڕ، لاشهکه تهواو بۆگهنى کردبوو، که کهس خۆى لهبهر بۆنهکهى نهدهگرت».

تاریق دوو کوڕ و دوو کچى ههیه، کوڕه گهورهکهى له شهشى سهرهتاییه و ناوى محهمهده، کچه بچوکهکهى سێ ساڵانه.

 هاوسهرهکهى تاریق ئهم ماوهیه لهماڵى دایکى تاریق بووه و تهنها بۆ شتى پێویستى منداڵهکانى گهڕاوهتهوه و وتى «دوو ڕۆژبوو خهریکى ماڵ پاککردنهوه بوم، وتم تاریقهکهم دهگهڕێتهوه، گومانمان له کهس نهکردووه، چونکه کێشهى لهگهڵ کهس نهبووه و زۆر بێوهى بوو و سهرگهرمى ماڵ و ژیانى خۆى بووه«.

ئهوهشى گێڕایهوه زۆر جار باسى لهوه دهکرد کە چۆن بێ باوکى کاریگهرى ههبووه لهسهرى، وتیشی «تاریق بهردهوام بۆ من و منداڵهکانى باس دهکرد که بێ باوکى چهنده سهخته و له نیوهى قسهکاندا دهگریا و منداڵهکانى ماچ دهکرد، بهڵام نهیدهزانى که منداڵهکانى خۆشى ئهو ئازاره دهچێژن».

هاوپیشهکانى تاریق، تا ئێستاش شۆکى لهدهستدانى تاریق بهرینهداون و باس لهوهدهکهن که تاریق کێشهى لهگهڵ کهس نهبووه.

ڕێکار حهمهعهلى، دراوسێى دوکانى تاریقى بهقاڵه له شهقامى مهولهوى، لهسهر مێزى دووکانى ماسى فرۆشییهکهى خهیاڵ بردبوویهوه  وتى»تائێستا پهشۆکاوین و له بیرى ئهو ڕووداوه دڵتهزێنهدان، لهوهتهى ئهوهم بیستوه، تاقهتى ئیشکردنم نیه ههر ئهوهیه ئیشهکه بهڕێ ئهکهین».

ئهو باندهى که دهستیان چووه خوێنى تاریق، دانیان به کوشتنى کهسێکی تریشدا ناوه بهناوى مهریوان دارا، کاتێک ویستویهتى بهرگرى له باوکى بکات.

مهریوان 28 ساڵ دانیشتووى سلێمانیه و ژیانى هاوسهرى پێکنههێنابوو، لهلایهن دوو دهمامکدارهوه که به مهبستى دزینى پارە لە دوکانەکەی باوکى داویانه به سهر دوکانهکهیاندا، له بهرامبهر پاسهکانى بهختیارى  بهڵام کوڕەکەی کە گوێی لە دەنگە دەنگ و هاوار بووە، بهخێرایی خۆی گەیاندۆتە دوکانەکە، لەوێ  فیشهکیان لێداوهو کوشتوویانە.

دانا براى مهریوان باسلهوه دهکات، شهوێکى تهماوى و باراناوى که کهس بهدهرهوه نهبووه، باوکى به ڕێکهوت به لاى دوکانهکه تێدهپهڕێت کاتێک بینیوتى کارهبا هاتۆتهوه، ئهڕوات گڵۆپهکانى دوکانهکه بکوژێنێتهوه، دوو دهمامکدار پهلامارى ئهدهن و ئهیبهنه ژوورهوهو زۆرى لێدهدهن، بۆ ئهوهى ئۆتۆمبێلهکهى بڕفێنن.

وتیشى «لهو کاتهدا دوو برام کاتێک ئهبینن دووکانهکه کراوهته و دوو دهمامک دار له باوکم ئهدهن، خۆیان پێناگیرێت و مهریوانى برام به راکردن را ئهکات بۆئهوهى بچێته ژوورهوه و بهرگرى بکات له باوکم، پێش ئهوهى مهریوان بچێته ژوورهوه ئهم دووکهسه له ترسى ژیانى خۆیان، فیشهکێک ئهنێن به سهر دڵییهوه و خێرا گیان له دهستت دهدات، به راکردن شوێنهکه جێدههێڵن».

شەوی رابردوو ئاسایشی سلێمانی، ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەو باندەی بڵاوکردەوه کە  له سێ گەنج پێکهاتبوون و باسیان لەوە دەکرد کە چۆن هەریەکە لە مەریوان و تاریقیان کوشتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار