بریارێکى نوێى هاتوچۆى سلێمانى که‌وته‌بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه
" هه‌ر شۆفێرێک له جامى سه‌یاره‌که‌یه‌وه خاشاک فڕێداته ده‌ره‌وه سزاى مادى ده‌درێت"
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئيبراهيم
به پێى بڕیارێکى نوێ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى هه‌ر شۆفێرێک له جامى سه‌یاره‌که‌یه‌وه خاشاک فڕێداته ده‌ره‌وه سزاى مادى ده‌درێت.
به‌پێى بڕیارێکى نوێى هاتوچۆى سلێمانى هه‌ر سه‌رنشین و شۆفێرێک له جامى ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه خاشاک فڕێداته سه‌ر شه‌قام و کۆڵانه‌کان سزاى سه‌رپێچى بۆ ده‌کرێت.
به پێى بڕیاره‌که ئۆتۆمبێلى بچوک بڕى 100 هه‌زار و ئۆتۆمبێلى گه‌وره‌ى 200 هه‌زار سزاده‌درێت ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه بکات
هاتوچۆى سلێمانى ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م بڕیاره به مه‌به‌ستى پارێزگارى ژینگه‌ى شه‌قامه‌کان و پاکوخاوێنى ناوچه‌کان دراوه و له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌کان جێبه‌جێده‌کرێت.
عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌وه‌ى که ئێمه ده‌یبینین سزاى ماددى ئه‌و شۆفێرانه ده‌ده‌ین که خاشاک فرێ ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه که شتێکى ناشارستانییه و ژینگه پیس ده‌کات".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌مه بریارى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانییه‌و ئه‌وان وه‌ک به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ هاوکار ده‌بن بۆ جێبه‌جێکردنى.