شانەی راگەیاندنی ئەمنی: سەرکردەیەکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا

2019-06-24 17:57:44



ھاوڵاتی

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، سەرکردەیەکی داعش لەشاری کەرکوک دەستگیرکراوە.

لە راگەیەنراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاندووە، بە ھەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوام، فەرماندەیی پرۆسە تایبەتەکانی فەوجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کەرکوک، توانیویانە سەرکردەیەکی داعش دەستگیر بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرکردەکەی داعش لە گەڕەکی وەحدە لە ناوەڕاستی کەرکوک دەستگیرکراوە و ژمارەیەک چەک و بەڵگەنامەی فەرمیش لە ماڵەکەیدا دەستی بەسەرداگیراوە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار