دژە تیرۆر رایدەگەیەنێت مەزلوم داغ وەکو "تاوانبار" دەستگیرکراوە

5 ساڵ لەمەوپێش



دژە تیرۆری کوردستان- هەولێر، رایدەگەیەنێت، "مەزڵوم داغ"یان دەستگیرکردوە، کە دوو رۆژ لەمەوبەر ناسێنرا، بەبێ ئاشکراکردنی جۆری تۆمەتەکەی.

ئەمە دووەمین راگەیەیەنراوە کە دژە تیرۆری کوردستان لەسەر مەزڵوم داغ بڵاویدەکاتەوە، بەڵام لە هیچ کام لە بڵاوکراوەکاندا ئاماژەی بە جۆری تۆمەتەکەی نەکردوە.

ئەگەرچی بەپێی یاسا هیچ تۆمەتبارێک بە تاوانبار ناناسرێت هەتاوەکو دادگا یەکلایی دەکاتەوە، بەڵام دژە تیرۆری کوردستان- هەولێر، بەبێ دادگاییکردنی مەزلوم داغ وەکو تاوانبار ناودەهێنێت.

مەزڵوم داغ برای دەرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپەیە کە بچوکترین پەرلەمانتاری تورکیایە.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دوێنێ رایگەیاند قبوڵی ناکەن لەسەر روداوی کوشتنی دبلۆماتکارێکی تورکی لە هەولێر بکرێنە ئامانج، دوای ئەوەی دژە تیرۆری کوردستان وێنەی کەسێکی بلاوکردەوە کە برای پەرلەمانتارێکی هەدەپەیە.

 دژه تیرۆری کوردستان- هەولێر پێرێ وێنەنەی کەسێکی "داواکراو"ی بڵاوکردەوە بەڵام بە روونی ئاماژەی بەوە نەکردبوو کەسەکە چ "تاوان"ێکی ئەنجامداوەوە و تا چەند پەیوەندی بە روداوی کوشتنی دبلۆماتکارەکەی تورکیاوە هەیە لە هەولێر.

دواتر میدیای تورکی بڵاویان کردەوە کە بەگوێرەی مەزڵوم داغ تەمەن ٢٧ ساڵ، برای دێرسیم داغ ، پەرلەمانتاری هەدەپەیە کە گەنجترین پەرلەمانتاری هەدەپەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە.

دواتر هاوسەرۆکانی هەدەپە لە راگەیەندراوێکدا دەربارەی رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر وتیان قبوڵناکەن پەرلەمانتارێکیان بە بیانووی ئەو هێرشە و بەهۆی ناوی براکەیەوە بکرێتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەدا سزایی تەمەللی و پەروین بوڵدان رایدەگەیێنن "ئێمە هەڵگیرساندنی شەڕ لەو ناوچانەی کە خەڵکی سڤیلی تێدان بەهیچ شێوەیەک قبوڵناکەین، لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجامدرابێت، هەروەها هێرشی سەر کارمەندانی کۆنسوڵخانە بە تووندی ئیدانە دەکەین".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "دەبێت ئەو هێرشە ناڕوونە بە زووترین کات روونبکرێتەوەو هیچ گومانێک لەوبارەوە نەمێنێت و ئەنجامدەرانی ئاشکرا بکرێن".

پێرێش دژه تیرۆری کوردستان- هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند لێكۆڵينه‌وه‌كان لە رووداوه‌ 17ى ته‌مووزی هەلێر بەردەوامە كه‌ بووه‌ هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس.

هەروەها دەڵیت کەسێک بەناوی ناوى مه‌زلوم داغ، تەمەن ٢٧ ساڵ داواکراوە لە لایەن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، بەڵام بە ڕوونی ناڵێت کەسەکە تا چەند پەیوەندی بەو روداوەوە هەیە.

لە راگەیەنراوەکەدا مەزڵوم بە "تاوانبار" ناوی هاتوە و دەڵیت خەڵکی ئامەدی باوکری کوردستانە، بەڵام ناڵێت چ تاوانێکی ئەنجامداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بە پێی یاسا هیچ کەسێک نابێت پیی بوترێت "تاوانبار" هەتاوەکە دادگا تاوانەکەی پشتراست نەکاتەوە.

 

دەقی راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان- هەولێر

ئاگادارييه‌ك له‌ دژه‌ تيرۆرى كوردستانه‌وه‌
ئاگادارى هاووڵاتيان ده‌كه‌ينه‌وه‌، تاوانبار مه‌زلوم داغ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو له‌ په‌يجى دژه‌ تيرۆرى كوردستان بڵاوكرايه‌وه‌، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه‌ تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا.
زۆر سوپاسى هاوكارى بێ پايانى هاووڵاتيان ده‌كه‌ين و ورده‌كارى زياتر دواتر بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار