مەلا بەختیار بۆ پەرلەمانتارێکی عێراق: یەك دێڕی شەرمنانە لە ئەرشیفیت دەربهێنە، كە رەخنەت لەپارتی گرتبێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان وەڵامی رێبوار کەریم مەحمود پەرلەمانتاری عێراقی نزیک لەبەرهەم ساڵح دەداتەوە دوای ئەوەی تۆمەتباری کردبوو بە بەرگریکردن لە پارتی. لەبەرامبەر پێی دەڵێت یەك دێڕی "شەرمنانە" لە ئەرشیفیت دەربهێنە، كە رەخنەت لەپارتی گرتبێت.

د.رێبوار کەریم محەمود، کەسی نزیکی د.بەرهەم ساڵح شەمەی رابردوو وەڵامی هێرشەکانی مەلا بەختیار لێپرسراوی دایەوە کە هەر ئەو رۆژە کردبوویە سەر بەرهەم ساڵح، لە میانی پرۆژەیەکدا کە بۆ هەستانەوەی یەکێتی رایگەیاندبوو.

مه‌لا به‌ختیار رەخنەی لە بەرهەم ساڵح گرتبوو بەرهەم ساڵح بەهۆی دانانی تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕی ئەتاتورک و هەروەها کابینەکەی لە حکومەتی هەرێم بەوە تۆمەتبار کردبوو کە هەرێمی دووچاری قەرزار کردوە.

لەبەرامبەردا د.رێبوار کەریم مەحمود، لە وتارێکدا کە بۆ هاوڵاتی نارد وەڵامی مەلا بەختیاری دایەوەو وتی "لەچوارچێوەی راگەیاندنی پرۆژەکەی بەڕێز مەلا بەختیار، هێرشێکی هەڵقوڵاو لە خەفەتەوە، بەرامبەر بە د.بەرهەم ساڵح ئەنجامدا."

لەبەرامبەردا مەلا بەختیار بە رێبوار کەریم مەحمود دەڵێت "ئەندامێكی پەرلەمان، كە هەوڵی زۆری دا، بخرێتە ناو لیستی یەكێتی، قبوڵ نەكرا، خۆی خزاندە ناو جۆگەی هەلپەرستی و ئێستاش نەهاتۆتە دەرەوە، ئەمە، وتارێكی پڕ لە هەڵەی نوسیوە".

رێبوار کەریم لە وتارەکەیدا باسی ئەوە دەکات کە مەلا بەختیار دۆستایەتی پارتی دەکات، بەلام مەلا بەختیار لە بەرامبەردا دەڵێت "سیاسەتی من رونە، كە پەیوەندیی یەكێتی و پارتی بە چارەنوسسازی ئەم قۆناغە دەزانم. مێژووشم ئاشكرایە بۆ بەرگریكردن لە یەكێتی لەبەرامبەر پارتیدا، لەم زاتە دەپرسم: دەی فەرموو یەك دێڕم لە ئەرشیفی خۆت بۆ دەربهێنە، كە شەرمنانە، رەخنەیەكیشت لەپارتی و بنەماڵەكەی بارزانی گرتبێ؟"

 

مەلا بەختیار: سوپاس بۆ هاتنتان و چەواشەكاریش بڵقی سەر زەلكاوە!!

رێبوار کەریم محەمود: گەڕانەوە لە کەلاوەکانی دەوروبەرەوە

مەلا بەختیار: هێرشدەکاتە سەر بەرهەم ساڵح

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار