جه‌نه‌راڵى بێ ئەستێرە؛ شکێنەری داعش و دێوەزمەی ئەردۆغان

2019-10-16 08:26:52



هاوڵاتى

دووڕۆژ دواى راگهیاندنى کۆتایی هاتنى داعش لهئازارى ئهمساڵداو لهئاههنگێکى تایبهت بهو سهرکهوتنه، جهنهراڵ مهزڵوم کۆبانێ بهمتمانه بهخۆبوونهوه لهتهنیشت ولیام روباک راوێژکاری هاوپهیمانى نێودهوڵهتى دانیشتبوو، که باسى لهپهیوهندى بهتینى شهڕڤانان و ئهمریکاى دهکرد، بهڵام لهگهڵ دڵخۆشییهکاندا نیگهرانى دایگرتبوو کاتێک باسى مهینهتییهکانى کوردانى عێراقى کردو کهچۆن چهند جارێک کراونهته قۆچى قوربانى.

لهو ئاههنگهدا ولیام روپاک کهکهسى رێگهپێدراوى ئهمریکا بوو بۆ دانانى ستراتیژى ئهمریکاو هاوپهیمانان و ناتۆ لهسوریا، ستایشى مهزڵوم کۆبانێی کرد، ههروهها چهندین فهرماندهى باڵاى هاوپهیمانان بهههمان شێوه نامهى پیرۆزباییان ئاڕاسته کرد.

دواى تهواوبوونى ئاههنگهکه، جهنهراڵ مهزڵوم لهکاتى گهڕانهوهیدا سهیرى ئهو ناوچه بهرفراوانه سهوزاییهى سهر رێگاکهى دهکرد که لهژێر کۆنتڕۆڵى هێزهکانیایهتى و بهسێیهکى خاکى سوریا دادهنرێت، ههروهها لهسهدا 75ى کۆى سامانه سروشتیی و کشتوکاڵى و سهرچاوه ئاوییهکانى سوریاى تێدایه، لهشوێنێکى جوگرافی ههستیاردا لهسێگۆشهى سنورى سوریاو عێراق و تورکیا.

ئهو نهشونمایه که جهنهراڵى پێگهیشتووه، بهراورد به پێنج ساڵ لهمهوبهر کهخۆى و هێزهکهى له دوایین گهڕهکى کۆبانێ گهمارۆدرابوو زۆر جیاوازبوو، ئهو رۆژه ئهو لهگهڵ ئهو هێزانهى که بهبههێزترین سوپاى جیهان دادهنرێن لهپهیوهندى به تنیدا بوو، ببوون بهبهشێک لههاوکێشه نێودهوڵهتییهکان.

لهگهڵ ئهوهشدا جهنهراڵ مهزڵوم کاتێک باسى مهینهتییه بهردهوامهکانى کوردانى عێراقى کرد بهتایبهت شکستى ساڵى 1975 که کرانه قۆچى قوربانى لهنێوان هێزه نێودهوڵهتییهکان و رژێمى سهدام و شاى ئێران، نیگهرانییهکى قوڵ دایگرت.

جهنهراڵ مهزڵوم کهپێشتر گەریلا بووه لهقهندیل، ههموو ئهو شتانهى دهزانى لهبارهى مهینهتییهکانى کوردانى عێراقهوه، که بهشێکه لهیادهوهرى بهکۆمهڵى کورد، پاشان بهراورد کرد بهدۆخى ههزاران شهڕڤان و نیگهرانییهکى قوڵ لهو بارهیهوه دایگرت، دواتر داواى لهشۆفێرهکهى کرد دهنگى ئهو گۆرانییه کۆنه کوردییه بهرزبکاتهوه که گوێبیستى بوو، که باسى لهچیرۆکى کوڕێک دهکرد که ههموو شتێکى دهکرد بۆ گهیشتن بهخۆشهویستهکهى، بهڵام دواترو پێش گهیشتن بهخۆشهویستهکهى دهکوژرێت، لهڕێگهى پیلانگێڕیى نێوان دژمن و دۆستهکانییهوه.

دواى حهوت مانگ لهکۆتایی هێنان بهداعش، جهنهراڵ مهزڵوم کهوتووهته ههمان دۆخهوه، ئهمریکاى هاوپهیمانیان جێی هێشتن لهبهرانبهر لهشکرکێشییهکانى تورکیاو بهتهنها روبهڕووى ئهو وڵاته بوونهوه که بهفڕۆکهو چهکى پێشکهوتوو ئاگربارانى ناوچهکانیان دهکات.

جهنهراڵ مهزڵوم کهفهرماندهى گشتى هێزهکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)یه، ناوى فەرهاد عەبدی شاهین، نازناوەکەی (شاهین سەلو)، بۆ یهکهمجار چووه ریزهکانى پهکهکه کاتێک لهسوریا سهرقاڵى کارکردن بوون، چهند جارێک لهلایهن دهسهڵاتدارانى سوریاوه زیندانیکراوه.

دواتر سوریاى جێهێشت و چووهته ئهوروپا، دواتر گهڕاوهتهوه و ماوهیهک لهمهخمور بووه، ساڵى 2014 بهرپرسی دانوستانهکانى نێوان یهپهگهو ئهمریکا بووه بۆ پێکهێنانى هاوپهیمانى نێودهوڵهتى دژى داعش.

ساڵى 2012 بووه فهرماندهى گشتى هێزهکانى سوریاى دیموکرات که له 60 ههزار شهڕڤان پێکدێت.

دواى هێرشهکانى تورکیا بۆ سهر رۆژئاواى کوردستان، جهنهراڵ مهزڵوم بووه ناوێکى دیار، ئهو بڕیاریدا گهلهکهى جێنههێڵێت و لهنێوان جینۆساید و سازشکردندا، پاراستنى گهلهکهى له قڕکردن ههڵبژارد.

دواتریش دۆناڵد ترهمپ سهرۆکى ئهمریکا بهتهلهفۆن پهیوهندى پێوهکردو دڵنیایی پیداوە لەوەی هێرش نەکریتە سەر کۆبانێ.

مایک پێنس جیگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند ترەمپ پەیوەندی کردووە بەمەزڵوم کۆبانیەوە، ئەویش داوای لێکردوە تورکیا هێرش نەکاتەسەر کۆبانی، چونکە ئەو شارە بەلای هەموو کوردەوە گرنگە، ترەمپیش پێی راگەیاندووە کە داوای لە ئەردۆغان کردوە هێرش نەکاتەسەر کۆبانی، ئەردۆغانیش بەڵێنی داوە.

مایک پێنس وتی کە بەم زووانە بەسەرۆکایەتی شاندیک دەچێتە تورکیا بۆ راگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر باکوری رۆژئاوای سوریا (رۆژاڤا).

مایک پێنس مەزڵوم کۆبانی بەجەنرال ناوبردوەو باسی لەوەکردوە که ترهمپ بهمەزڵوم کۆبانێى وتووه دڵنیابن لەئایندەدا هەموو شتێک بەدڵی ئێوە دەبێت. مەزڵوم کۆبانێش دڵنیایی داوە بەترەمپ کە دهستگیرکراوهکانی داعش پارێزراو دهبن.

دوای ئاشکرابوونی تەلەفۆنەکەی ترەمپ و مەزڵوم کۆبانی، میدیاکانی تورکیا رەخنە لە ترەمپ دەگرن و دەڵێن لەگەڵ کوڕی رۆحی ئۆجەلان قسەی کردوە.

دهقى وتارهکهى

مهزڵوم کۆبانێ لهگۆڤارى فۆرن پۆلیسى

جیهان سەرەتا گوێی لێگرتین، هێزە دیموکراتەکانی سوریا (هەسەدە) لەناوجەرگەی کابوس لەشەڕی ناوخۆی وڵاتەکەماندا. من وەک فەرماندەی بەرپرسیار خزمەتدەکەم، هەسەدە ٧٠ هەزار سەربازی هەیە کە لەساڵی 2015ەوە دژی جیهادیستییە توندڕەوەکان، دژی رقی نەتەوەیی و چەوسانەوەی ژنان خەباتیان کردووە.

هەمیشە بەهێزەکانمانم وتووە، ئەمە شەڕی ئێمەیە، جیهادییە تیرۆریستییەکان لەسەرانسەری دنیاوە هاتن بۆ سوریا، ئێمە تاکە هێزین دەبێت دژیان بجەنگین، لەبەرئەوەی وڵاتیان داگیرکردووین، گوندەکانمانیان تاڵانکردووە، مناڵەکانمایان کوشتووەو ژنەکانیشیان بە کۆیلە گرتووە.

ئێمە 11 هەزار سەربازمان شەهید بووە، لەهەرە باشترین سەربازو فەرماندەکانمان، بۆ رزگارکردنی خەڵکەکەمان لەم مەترسییە گەورەیە. من هەمیشە رێنماییم داوەتە سەربازەکانمان ئەمریکییەکان هاوپەیمان و هاوبەشمانن، دەبێت هەمیشە لەوە دڵنیابین کە زیانیان پێ نەگەیەنین.

لەچەقی ئەم شەڕە بێسەروبەرەدا، ئێمە هەمیشە ئەخلاق و پرنسیپەکانی خۆمان پاراستووە، بەپێچەوانەی گروپەکانی ترەوە. ئێمە ئەلقاعیدەمان بەزاندو دەوڵەتی ئیسلامیمان (داعش) تێکشکاند. لەهەمانکاتیشدا سیستمێکی بەڕێوەبەریمان لەسەر بنەمای حکومەتی خۆجێی و فرەیی و جیاوازی سیاسی دامەزراند. خزمەتگوزاریمان لەڕێگای ئەم حکومەتە خۆجێیانەوە بەهاوڵاتیانی عەرەب، کورد، سوریانییە مەسیحییەکان پێشکەشکرد.

ئێمە داوای سوریایەکی فرەییمان کرد کەناسنامەی نیشتیمانی هەمووان بگرێتەوە. ئەوەش روانگەی ئێمەیە بۆ داهاتووی سیاسی سوریا، کەفیدراڵی نامەرکەزی بێت و ئازادی ئاین دابین بکات و رێز لەجیاوازییەکان بگرێت.

ئەم هێزەی کە من فەرماندەیم، ئێستا سێ لەسەریەکی خاکی سوریا دەپارێزێت لەداگیرکاری تورکیاو هێزە جیهادییە بەکرێگیراوەکانی. ئەم ناوچەیە لەسوریا ناوچەیەکی ئارام بووە بۆ پەنابەران و خەڵکانێک کە رزگاریان بووە جینۆسایدو پاکتاوی رەگەزی کەتورکیا پێی هەڵساوە دژ بەکورد، سوریان، ئاشووری و ئەرمەنەکان لەدوو سەدەی رابووردوودا.

ئێمە ئێستا پاسەوانی لە ١٢ هەزار تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەکەین و شانمان داوەتە بەر ئەرکی قورسی بەخێوکردنی ژنە توندەڕەوەکان و مناڵەکانیان. هەروەها ئەم بەشەی سوریامان پاراستوە لەمیلیشیا ئێرانییەکان.

 کاتێک کەس لەجیهان پشتیوانی نەکردین، ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستی هاوکاری بۆ درێژکردین، دەستمان گوشین و پێزانیمان پیشاندا بەرامبەر ئەو پشتیوانییە سەخاوەتیانە. لەسەر داوای واشینتۆن ئێمە رازی بووین چەکە قورسەکانمان لەسەر سنوورەکانی تورکیا بکشێنینەوە، سەنگەرەکانی بەرگریمان لەبەرامبەر تورکیا تێکبدەین، باشترین سەربازە راهێنراوەکانمان بکشێنینەوە، لەبەرامبەردا تورکیا هەگیز هێرش نەکاتەسەر ئێمە هەتا حکومەتی ئەمریکا خاوەنی بەڵێنی خۆی بێت لەمبارەوە.

بەڵام ئێستا ئێمە بەسنگی رووتەوە بەرامبەر چەقۆی تورکیا وەستاوین.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەمێکە پەیمانی داوە هێزەکانی بکشێنێتەوە، ئێمە لەوە تێدەگەین و هاوهەستیمان هەیە، باوکەکان ئەیانەوێت مناڵەکانیان بەخەندەی سەرلێوانەوە ببینن، خۆشەویستەکان دەیانەوێت گوێبیستی چرپەی دڵدارەکانیان بن، هەموو کەس دەیەوێت بگەڕێتەوە ماڵی خۆی.

ئێمە داوای ناکەین هێزەکانی ئەمریکا شەڕ بکەن، دەزانین ئەمریکا پۆلیسی جیهانی نییە، بەڵام دەمانەوێت ویلایەتە یەکگرتووەکان دان بەڕۆڵی گرنگی خۆیدا بنێت بۆ گەیشتن بەچارەیەکی سیاسی لەسوریا، ئێمە دڵنیاین واشینتۆن بەشی ئەوە کاریگەری هەیە نێوەندگیری بۆ ئاشتییەکی سەقامگیر لەنێوان ئێمەو تورکیادا بکات.

ئێمە بڕوامان بەدیموکراسی وەک چەمکێکی بنەڕەتی هەیە، بەڵام لەبەر رۆشنایی داگیرکاری تورکیاو هەڕەشە هەمیشەییەکانی و هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکەکەمان، ناچارین چاوبخشێنینەوە بە هاوپەیمانێتیەکانماندا، روسیا و رژێمی سوریا دەستپێشخەرییان کردووە کەدەتوانن ژیانی ملیۆنان لە گەلەکەمان بپارێزن، ئەو خەڵکەی لەژێر پاراستنی ئێمەدان. ئێمە بڕوامان بەم پەیمانەی ئەوان نییە، راستیتان دەوێت، زۆر قورسە بزانیت کەمتمانە بەکێ بکەیت.

ئەوەی روونە کەهەڕەشەی دەوڵەتی ئیسلامی هێشتا ماوە، تۆڕو شانە نووستووەکانیان توانای ئاژاوەنانەوەیان هەیە. ژمارەیەکی زۆر لەم دیلە داعشانە لەزیندانگەلێکدان کە وەک پێویست نییەو ئەمانە وەک بۆمبێکی تەوقیتکراون و لەهەرکاتێکدا ئەگەری تەقینەوەیان هەیە.

ئێمە دەزانین کە ناچاردەبین سازشێکی بەئازار لەگەڵ مۆسکۆو بەشار ئەل ئەسەد بکەین، ئەگەر بێت و بڕۆین لەگەڵیان کاربکەین. بەڵام هەر ناچاربین لەنێوان سازش و جینۆسایدی گەلەکەماندا هەڵبژاردن بکەین، ئەوا بەدڵنیاییەوە ژیانی خەڵکەکەمان هەڵدەبژێرین.

سوریا دوو چارەی لەبەردەمە: شەڕێکی توندڕەوی ئاینی و نەتەوەیی خوێناوی گەر ئەمریکا بکشێتەوە بەبێ گەیشتن بەڕێگەچارەیەکی سیاسی. یانیش ئایندەیەکی ئارام و سەقامگیر، بەڵام ئەمە لەکاتێکدا ئەمریکا دەسەڵات و پێگەی خۆی بەکاربهێنێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن پێش کشانەوەی هێزەکانی.

هۆکاری ئەوەی کەئێمە بووین بەهاوپەیمانی ئەمریکا، بڕوای تەواوەتیمان بوو بەدیموکراسی، ئێمە نائومێدو بێزارین لەم قەیرانەی ئێستا، گەلەکەمان لەژێر هێرشدایە، ئاسایشی ئەوان نیگەرانی گەورەی ئێمەیە. دوو پرسیار پێویستیان بەوەڵامە: چۆن دەتوانین بە باشترین شێوە گەلەکەمان بپارێزین؟ هەروەها ئایا هێشتا ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوپەیمانمانە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار