ئەو نەخشەیەی کە ئەردۆغانی شێت و هارکردوە لەباوەشی ناتانیاهۆ دایە!

6 كاتژمێر لەمەوپێش
خەبات کوردە
گرژیەکانی تورکیا و ئیسڕائیل بەرەو جەنگێکی هاوشێوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسڕائیل ڕێدەکەن ؟
بەڵێ ئەو دەنکە خورمایەی کە ئەردۆگان دەیخوات ، دەنکەکەی لە گیرفانی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل دایە ، چۆن .؟
ماوەیەکە کۆمپانیاکانی دروستکردنی چەک لە تورکیا ڕۆژانە و بەردەوام دەیانەوێ وا خۆیان نیشان بدەن کە کارگەکانیان چەکی پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنن .
ساڕوخەکانی تورکیا تا ئێستا لە ٥٣٠ کم زیاتر بڕ ناکا بە مەرجێ نزیکترین خاڵی نێوان ئیسڕائیل و تورکیا ٥١٥ کیلۆمەترە !
ڕۆژانەش چەندین جۆر ساڕوخ تاقیدەکەنەوە و بە هۆی نەبوونی تەکنەلۆجیای پێویست سەرکەوتوو نابن .
ئەگەر خاکی سوریا و بەشە دابەشکراوەکەی قوبرسیش نەبێ قەت نە فڕۆکەی F16 کانی تورکیا دەگەنە سەر ئیسڕائیل وە نە توانای بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە F35 ەکانی ئیسڕائیلیشیان هەیە ، تەواوی هەموو ئەو سیستەمە بەرگریانەی کە لە ناو خاکی تورکیاش دان لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆدان ، بێجگە لە سیستەمی S400 ڕوسیەکە نەبێ کە تا ئێستاش لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕوسیا دایە .
لە درێژایی سەد ساڵەی تەمەنی تورکیای ئەتاتورکدا سوپای تورک غەیری شەڕی یۆنان و قوبرس بەشداری هیچ شەڕێکی نێودەوڵەتی نەکردوە ، غەیری چەند ئۆپەراسیۆنێک نەبێت کە لە چل ساڵی ڕابردودا دژی پەکەکە ئەنجامی داون و لە ڕۆژئاڤای کوردوستانیش بە چوار ئۆپەراسیۆن چەندین شاری کوردانی کاول کردوە .
ئیسڕائیل تەنها لەو مانگەدا کۆتایی بە هەموو پلانە سیاسی و سەربازیەکانی تورکیا هێنا لە سوریا و ئێستا دابەشبوونی سوریا بۆ چوار پێنج کانتۆنی فیدڕاڵی بۆتە ئەمری واقیع و ئەمەریکاش بە تەواوی بۆ ئەو دابەشبونە پشتی لە ئەردۆگان و سیاسەتەکانی دا کردوە ، ئێستا چاوەڕێ دەکرێ ئیسڕائیل زەختێکی زۆر لە تورک بکات یەکجاری بارەگا و هێزە سەربازیەکانی لە ناوچەکانی ( نبع السلام ) کە لە سەردەمی حاکمداری تڕەمپ ی یەکەم کە لە ٢٠١٩ لە باکوری سوریا داگیری کردون چۆڵیان بکات یان بە زەبری هێز پێیان چۆڵبکەن .
لایەنێکی تریش قوبرسە کە ترسێکی گەورەی خستۆتە ناو دڵی ئەردۆگانەوە و زۆر دەترسن ئیسڕائیل لە ناکاو هێزە دەریایی و ئاسمانیەکانی بگەیەنێتە کەناراوەکانی باکوری قوبرس و ئەو بەشە داگیر بکات کە تورکەکان لە ٥٠ ساڵی ڕابردوەوە داگیریان کردوە .
هەر چەندە ئەردۆگان و هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەکەی دەیانەوێ ئەوەندە گرنگی بەو بارگرژیەی نێوان تورکیا و ئیسڕائیل نەدەن و چاوەکان بەرەو ڕووبەڕوبونەوەی سەربازی ڕێنەکات ، بەڵام ئیسڕائیل ئەو پشو درێژیەی نیە وەکو ئەردۆگان و گەمە قێزەوەنە سیاسیەکانی و هەر کاتێ کە دەمار گرتی بە کردەی سەربازی گۆڵەکانی خۆی دەکات و نەیارەکانی دەم دەبەستێت .
تورکیا چەند ڕۆژێکە بۆ ئەوەی چاوەکانی ئیسڕائیل لە خۆی دورخاتەوە خەریکی جوڵەیەکی سیاسی گڵاو ترە و بە جارێ ڕووی وەرگێڕاوەتە سەر شیعە و سوننەکانی عێڕاق و خەریکی ئاگری فیتنەیەکە و ئەردۆگان بۆ خۆی دەستی کردوە بە جوڵە .
ڕۆژێ لە گەڵ هەر دوو سەرکردە سوننەکە ( خمیس خەنجەر وحەلبوسی ) دوور لە چاوی میدیاکان کۆدەبێتەوە و بۆ بەیانی فاڵح فەییازی سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەعوەتی ئەنقەرە دەکات .
هەموو ئەو جوڵانەش لە دوای ئەوەوە دێن کە لە ژێر زەختی ئەمەریکا و کشانەوەی هێزەکانی لە تەواوی عێڕاق ، شیعە ناچار کرا یاسای بە حەشد بوونی هێزەکانی لە پەرلەمان بکشێنێتەوە و هەڕەشەکانی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بە هەند وەربگرن ، کاتێ کە ڕایگەیاند : بۆ خۆم ئەو جارە حکومەتێک لە بەغدا بۆ عێڕاقیەکان پێکدەهێنم و تەواوی سەرکردە و بەرپرسە حکومی و حیزبیەکانی عێڕاق بە تۆمەتی دزی و گەندەڵی و بە فیڕۆدانی سامانی گشتی تاوانبار دەکەم و بڕیارمداوە هەر هەموویان ڕووبەڕووی دادگا بکەمەوە
