پەیامێکى نوێ لە عەبدوڵڵا ئـ.ـۆجـ.ـەلا.نەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی ئاشتی (یەکى ئەیلول) عەبدوڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند بانگەوازی ئێمە بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموکراسی، هەنگاوێکی سیاسی ئاسایی نییە؛ هەنگاوێکی ستراتیژی و وەرچەرخانێکی مێژووییە.
ئەوەش دەخاتەڕوو بەم بانگەوازە دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ، سەردەمێک کە تێیدا شەڕ و کاولکاری بە ژیانێکی ئارام و دیموکراسی دەگۆڕدرێن، چ لە تورکیە و چ لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کراوەن.
لە پەیامێکدا کە لە زیندانی ئیمراڵیەوە بڵاویکردووەتەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بانگەواز بۆ چارەسەری ئاشتی و دیموکراتیانە دەکات و بە "هەنگاوێکی ستراتیژی و خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی" ناودەبات. ئۆجەلان جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم بانگەوازە تەنیا هیوا نییە، بەڵکو دەبێت بە هەنگاوی جددی و پراکتیکی بونیاد بنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای چارەسەری ئاشتی و دیموکراسی بۆ کێشەکان دەکات. لە پەیامەکەیدا کە ناونیشانی "بۆ ئەوانەی بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێدەکۆشن..."، ئۆجەلان ڕایگەیاندووە کە بانگەوازی چارەسەری ئاشتی و دیموکراتیانە، "هەنگاوێکی ستراتیژی و خاڵێکی وەرچەرخانی مێژووییە نەک تەنیا لە تورکیا، بەڵکو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بە گشتی، کە دەرگای قۆناغێکی نوێی ژیانی دیموکراتیانەی لەسەر بنەمای ئاشتی بەدوای شەڕ و کاولکارییەکاندا دەکاتەوە."
ئۆجەلان ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمە تەنیا "خواستێک نییە"، بەڵکو "حەقیقەتێکە کە دەبێت بە توانای بەهێز و هەنگاوی کردەیی جدی بونیاد بنرێت." ئەو ڕوونیکردەوە کە ئاشتی ڕاستەقینە تەنیا بە بێدەنگبوونی چەکەکان کۆتایی نایەت، بەڵکو "ئاشتی ڕاستەقینە تەنیا کاتێک مومکینە کە ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەرجەستە ببن."
بە بڕوای ئۆجەلان، "ئەم گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە تەنیا مافێک نییە بۆ گەلەکەمان، بەڵکو ئەرکێکی سەرەکیشە لە قۆناغی نوێی ئێستاماندا."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان جەختی لەوە کردەوە کە "بە تێکۆشانی گەلەکەمان، بەهاکانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی بە دڵنیاییەوە ڕەگ دادەکوتن و لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا جێگەی خۆیان دەدۆزنەوە." وتیشی، "ئیتر ئەم وڵاتە دەبێتە نیشتمانی ئەوانەی کە ماف و ئەرکی خۆیان دەبینن لە برەودان بە ژیانی ئاشتیانە و دیموکراتیانە."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بە بۆنەی یەکی ئەیلوولەوە (ڕۆژی جیهانیی ئاشتی)، ئۆجەلان بانگەوازی گەلانی کرد بۆ ئەوەی "ئەم ئەرکە مێژووییە لە ئەستۆ بگرن و زیاتر لە جاران هەڵمەتی ئاشتی و ئازادی گەشە پێبدەن." ئەو پەیامەکەی بەم وشانە کۆتایی پێهێنا: "بەو بڕوایەوە کە هەمووان جددیەتی ئەم قۆناغە تێدەگەن و بە ڕۆحی ئاشتی و یەکسانی کار دەکەن، سڵاو و خۆشەویستی بێ پایانم ئاراستەی هەمووتان دەکەم."
پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیەیە:
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بۆ ئەوانەی خەبات بۆ ئاشتی و دیموکراسی دەکەن...
بانگەوازی ئێمە بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموکراسی، هەنگاوێکی سیاسی ئاسایی نییە؛ هەنگاوێکی ستراتیژی و وەرچەرخانێکی مێژووییە. بەم بانگەوازە دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ، سەردەمێک کە تێیدا شەڕ و کاولکاری بە ژیانێکی ئارام و دیموکراسی دەگۆڕدرێن، چ لە تورکیە و چ لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کراوەن.
ئەمە تەنیا ئاواتێک نییە؛ واقیعێکی کۆنکرێتییە کە دەبێت بە ئەگەری بەهێز و هەنگاوی پراکتیکی جددی بنیات بنرێت. چونکە ئاشتی ڕاستەقینە تەنها بێدەنگکردنی چەک یان وەستاندنی ململانێ نییە. ئاشتی ڕاستەقینە تەنها لە ڕێگەی بەرجەستەکردنی ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا مومکین دەبێت. ئەم گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە تەنیا مافێک نییە بۆ گەلەکەمان؛ هەروەها ئەرکێکی بنەڕەتی سەردەمی نوێی پێشەوەیە.
بێ گومان لە ڕێگەی خەباتی گەلەکەمانەوە بەهاکانی ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی ڕەگ داکوتێت و ڕەنگدانەوەی خۆیان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا دەدۆزنەوە. لەمەودوا ئەم وڵاتە دەبێتە ماڵی ئەو کەسانەی کە ئاشتی و ژیانێکی دیموکراسی هەم وەک مافی خۆیان و هەم بە ئەرکی خۆیان دەزانن.
بەبۆنەی یەکی ئەیلوولەوە داوا لە گەلەکەمان دەکەم ئەم ئەرکە مێژووییە لە باوەش بگرێت و ڕێپێوانی ئاشتی و ئازادی زیاتر فراوانتر بکات.
بە خۆشەویستی و ڕێزی بێکۆتایی خۆم سڵاو لە هەمووتان دەکەم، باوەڕم وایە هەمووان لە جددیەتی ئەم قۆناغە تێدەگەن و خۆیان دەپشکنن و بەپێی ڕۆحی ئاشتی مامەڵە دەکەن.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان
"دوورگەی ئیمرالی."
