محه‌مه‌د حه‌لبوسى بۆ په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌کان: له‌م دانیشتنه‌دا کوردو سونه‌تان له‌گه‌ڵ نییه‌

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى
له‌ ‌ڤیدیۆییه‌کی دزه‌پێکراوی کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆکی په‌رله‌مان هۆشداری ده‌داته‌ په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌کان له‌ کاریگه‌ره‌ خراپه‌کانی بڕیاره‌که‌ که‌ بڕیاری ده‌رکردنی هێزه‌ بیانییه‌کانیدا.

حه‌لبوسی ده‌ڵێت: "ئه‌م دانیشتنه‌ شیعییه‌ و له‌م بڕیاره‌دا سوننه‌ و کوردتان له‌گه‌ڵ نییه‌ و خۆتان ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن".

حه‌لبوسی ده‌شڵێت:" یه‌کێک له‌ هه‌نگاوه‌کان راگرتنى مامه‌ڵه‌ى دارایى ده‌بێ له‌گه‌ڵ عێراقدا  و به‌هۆیه‌وه‌ ره‌نگه‌ نه‌توانین پابه‌نده‌ داراییه‌کانمان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان جێبه‌جێ‌ بکه‌ین".

دوێنێ له‌ دانیشتنێکى نائاسایدا، په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌نگى په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌کان ده‌نگیاندا بۆ ده‌رکردنى هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ عێراق و فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کان و سونه‌کان به‌شدارى دانیشتنه‌که‌یان نه‌کرد.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار