بەوێنە: ٢٥ کەس لە بومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون
6 ساڵ لەمەوپێش
٢٥ کەس لە بومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون و ژمارەیەک خانووش زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسێک گیانی لە دەستنەداوە.
پاریزگاری کرماشان رایگەیاند لە بومەرزەکەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە کە پلەکەی ٥.٩ پلە بوو، ٢٥ کەس لە ناوچەکانی سەلاس باوەجانی و تازە ئاوا (تازە ئائاباد) برینداربوون.
هەروەها چەند سەرچاوەیەکی تری میدیاکانی ئێران بلاویان کردۆتەوە تەنها لە تازە ئاباد ١٥ کەس برینداربوون.
بەپێی بەداوادەچوونەکانی هاولتای تا کاتژمێرێک دوای رودانی بومەلەرزەکە هیچ گیاندەلەستدانێک تۆمار نەکراوە.
بابهتی پهیوهندیدار