خالید مەشعەل چۆن کەوتە ناو پاقلەکەوە؟

2 كاتژمێر لەمەوپێش



زۆر زۆر بە کورتی!

خەبات کوردە

چەند ڕۆژێکە تورکیا و قەتەر لە ڕێی کەناڵی جەزیرەی دژە کورد و لە ڕێی پانێڵێکەوە دەیانەوێ بە عەڕەب و جیهانی ئیسلامی بڵێن، نە حەماس و نە جیهادی ئیسلامیی فەڵەستینی ئامادەییان تێدا نییە کە نە چەکەکانیان ڕادەست بکەن و نە ئامادەشن کەرتی غەززە بە جێبهێڵن.

بۆ ئەو مەبەستە چەندین سیاسەتوان و بانگخوازی جیهانی ئیسلامییان بانگهێشت کردووە و یەکێک لەوانەش خالید مەشعەلی کۆنە سەرۆکی حەماسی فەڵەستینیە!

مەشعەل بە هۆی زوو دەوڵەمەندبوونی و ئاشکرابوونی کارە سێکسییە قێزەوەنەکانی لەگەڵ ژنە جاسوسە ئیسڕائیلییەکان، زۆر زوو دورخرایەوە و دوو گەورە سەرکردەی سوننە و شیعەش (نەسڕوڵڵا و سنوار) لەوانە بوون کە هەر زوو درکیان بەوە کرد کە مەشعەل لێبۆتەوە  و ئەو جوڵانەشی کە ئەنجامی دەدا لە خزمەتی ئیسڕائیل دایە.

لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا شکێک هەیە کە ئاشکراکردنی شوێنی حەوانەوەی ئیسماعیل هەنیە بۆ ئیسڕائیلییەکان لە تارانی پایتەختی ئێران لە ڕێی مەشعەلەوە ئەنجام درابێ.
بەڵێ خالید مەشعەل لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان و چی خراپ بوو پێی گوتن و قسوری نەکرد دەربارەی کورد و ئیسڕائیل. 

بە بێ گوێدانە فرۆشتنی ناوچەی جۆلان و ڕێککەوتنی شەڕع و ئیسڕائیل لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.

ئەوەی لای هەمووان جێی سەرنج و سەرسوڕمان بوو ئەو دوعا (ذلة اللسان)ـە بوو کە لە دوا وشەی قسەکانیدا دەریبڕی، کە لە جیاتی بڵێ (سەرکەوتن بۆ گەلی غەززەیە) وتی: (سەرکەوتن بۆ ئیسڕائیلە) ئینشائەڵڵا.

ئەو هەڵەیە زۆرێک لە زانایان هەموو کات ئاماژە بە دوو خاڵ دەکەن کە سێیەمین خاڵی تێدا نییە، ئەویش ئەوەیە کە تا ئەو چرکە ساتەی کە خالید مەشعەل ئەو هەڵەیەی کرد، لەژێر کاریگەرییەکی دەروونی زۆر مەترسیداردا بووە و بیری لە هیچ کاردانەوەیەک

نەکردۆتەوە تەنها ئەوەندە نەبێ: 
هەیاران دەبێ لە داهاتوو چۆن چۆنی و بە چ شێوازێک ئیسڕائیل لێم ڕازی دەبێ، یان چۆن چۆنی بە دەردی سەرکردەکانی تری حەماسم دەبات کە لە ۳٦ ساڵی ڕابردوو، ئیسڕائیل بۆ جەهەندەم بەڕێی کردن!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار