خالد مشعەل، دژ بە خۆی

کاتژمێرێک لەمەوپێش



عەبدوڵا ڕێشاوى

بەدەر لە باسی کورد.. کۆی قسەکانی خالد مشعەل جەختکردنەوەیە لەیەک خاڵ

پاراستنی کیانی دەوڵەت وەک یەکەیەکی یەگرتوی دابەشنەکراو

واتە هەرچی پرۆژەیەک ببێتە هۆی (لەتبون) دەوڵەت لاواز دەکات . ئەمەش پلانی زایۆنیزمە بۆ لاواز کردنی جیهانی ئیسلامی، بە قەولی ئەو.

بەڵام ئایا خالد مشعەل خۆی لە کوێی ئەم قسانەی خۆیدایە؟

ئایا ئەو لە رابرودی کاری سیاسی خۆیا مشعەل کارەتەری یەکخستن بوە یان کارەکتەری لەتکردن؟

بەیەک چاوخشاندنەوە بە مێژوی کاری سیاسی مشعەل وەک سەرکردەیەکی دیاری بزوتنەوەی حماس، دەبینی مشعەل خۆی یەکێکە لە ئەندازیارانی لەتکردنی ئەوەی پێی دەوترێ (دەسەڵاتی فەلەستینی)

خالد مشعەل یەکەم کەس بو کە درزی خستە ناو ئەو تاقە قەوارەیەی فەلەستینیەکان لەماوەی خەباتی رزگاری خۆیاندا بەدەستیان هێنابو

جا پاڵنەرەکەی هەرچی بو بێت -کە دڵنیام پاساوو پاڵنەری هەبوە- بەڵام دواجار ئەوە ئەو بو سوڵتەی فەلەستینی لە کەرتی غەزە کردە دەرەوە و قەوارەی فەلەستینی کرد بە دو بەشەوە

کەواتە ئەگەر تەقسیم و لەتکردن سیاسەتێکی زایۆنی بێ ئەوا مشعەل خۆی یەکێکە لە جێبەجێکەرانی ئەم خواستە زایۆنیە!

جا کێشەی سەرەکی ئەم عەقڵیەتە لەوەدایە لەتکردن بە مافی حزب و حەرەکەیەک دەبینێ کەچی بە مافی میللەتێک و نەتەوەیەکی جیاوازی نابینێت!

مالکم کیف تحکمون!؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار