هەسەدە بۆ دادگاییکردنی چەکدارانی داعش داوای یارمەتی دەکات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هەسەدە دووبارە داوای یارمەتیی نێودەوڵەتیی دەکات بۆ دادگاییکردنی هەزاران ئەندامی دەستگیرکراوی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کە لە گرتوخانەکانیاندا سالێک زیاتر ماونەتەوەو خەڵکی چەندین وڵاتن.
دوای نزیکەی ساڵێک لە کەوتنی دوایین بنکەی داعش لەسوریا لەئازاری 2019، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی دەکرێن، هێشتا نزیکەی (12) هەزار ئەندامی گومانلێکراوی داعشیان لەژێردەستدایه لە باکوری خۆرهەڵاتی وڵاتەکە،
زۆربەیان خەڵکی سوریاو عێراقن، بەڵام لەنێو ریزەکانیاندا نزیکەی دوو هەزارو 500) بۆ هەزار کەس هەیە لەنزیکەی (50) وڵاتەوە.
بەهۆی ئەوەی هەندێک وڵات دوودڵن لەوەی هاووڵاتیەکانیان وەربگرنەوە، کوردەکان ناچار خۆیان دەبێت دەستبەسەرەکان لەسوریا دادگایی بکەن.
فەنەر کایت بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکان لە شاری قامیشلو، وتی «دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری پێویستی بەهاریکاریی نێودەوڵەتییە».
وتیشی «لەسەر ئاستی دادوەری و هونەری، پێویستمان بههاوکارییهکی زۆرە. چاوەڕێدەکەین زۆر وڵات یارمەتیمان بدەن «لە ماوەی مانگێک یان دوواندا»، بەبێ ئەوەی ناوی هیچیان بڵێت.
کایت یەکشەممە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی بەلجیکی کرد، کە (15) هاوڵاتی وڵاتهکه لەلایەن کوردەکانەوە دەستگیرکراون، لەکاتێکدا زیاد لە (60) ژن و منداڵی بەلجیکی لە کەمپەکاندا ماونەتەوە لەبەر گومانی ئەوەی ئەندامێکی داعش لە خێزانەکەیاندا هەبووە.
لەلایەکی ترەوە ژنانەی رێکخراوی داعش کە لەکەمپی هۆل دەستبەسەرن، لەژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا دەکەوێتە پارێزگای حەسەکەی سوریا، منداڵانی نێو کەمپەکه هاندهدهن هێرشبکەنە سەر کارمەندانی مرۆیی.
عەمار ساڵح چالاکوانێکی بواری کۆمەڵایەتی، وتی « ژنانی داعش بینراون کە هانی منداڵان دەدەن کێشە بنێنەوە و فەرمانی دیکە جێبەجێبکەن، هەروەها ئەرکی چاودێریکردن و گەیاندنیشیان پێسپاردوون.
دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایش بازنەیەکی ئەمنییان لەدەوری ئەو کەسانە دروستکرد کەکردەوەی تووندوتیژییان ئەنجامداوە لە نێو کەمپەکەدا، ژنەکان دەستیانکردووە بە فەرمانکردن بە منداڵان بۆ نانەوەی کێشە لە جیاتی ئەوان.
ژنەکان بە منداڵەکانیان وتووە بەرد بگرنە ئۆتۆمبیلەکانی ئەو کارمەندە مرۆییانەی سەردانی کەمپەکان دەکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و خزمەتگوزارییەکانی دیکە، هەروەها پێشیانوتوون بەرد بگرنە کارمەندهکانیش.
وتی ئاسایش لەنزیکەوە چاودێریی گومانلێکراوانی ژنانی داعشی کردووە کەکردەوەی تووندوتیژییان ئەنجامداوە لە نێو کەمپە بیابانییەکەدا کەزۆر جهنجاڵه، هەروەها ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە کەهەوڵیانداوە منداڵانی ناو کەمپەکە بەکاربهێنن.
عەمار ساڵح وتی «ئەو ژنانە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە پهیوهست بهپهرهپێدان به ئایدیۆلۆژیای داعش و تێوەگلانیان لە لێدان و کوشتن و سووتاندنی خێمەکان، دوای ئەوەی یەکەی حیسبە («پۆلیسی ئایینی»)یان پێکهێنا لە ناو کەمپەکەدا.»
وتیشی سەرباری هەوڵدانیان بۆ هاندانی منداڵەکان، ژنەکان داواشیان لێکردوون پەیامەکانیان بگەیەنن بە ژنەکانی دیکە بۆئەوەی دەستگیرنەکرێن، هەروەها ئەرکی چاودێریکردن و بڵاوکردنەوەی هەواڵ دەربارەی چالاکییەکانی کەمپەکەیان پێداون.
بهگوێرهی ئاژانسی فرانس پرێس، لەدەسپێکی مانگی شوباتدا، کەمپەکەی ئیداره خۆسەرییەکە، (35) منداڵی بێ دایک و باوکی روسی، کەپەیوەندییان بەداعشەوە هەبوو، رادەستی وەفدێک کردەوە لەقامیشلۆ بۆ گەڕاندنەوەیان.
لەکۆتاییەکانی کانونی دووەمیشدا، بەرپرسە کوردەکان رایانگەیاند کەپێشتر (21) منداڵی بێ دایک و باوکیان لەکەمپی هۆل گواستۆتەوە بۆ نشینگهی رۆژی ژێردەسەڵاتی کوردەکان، هەروەها بۆ باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، لەنێویاندا دوو منداڵی فەرەنسی کە ئامهدەکرابوون بۆ گەڕانەوە.
ژمارەی منداڵەکان، لەنێویاندا ژمارەیەک فەرەنسی و میسری و داغستانی، تەنها بهشێک بوون لهو (224) منداڵه بێ دایک و باوکهی لە کەمپی هۆل دەژین.
جەبار مستەفا، بەرپرسێکی کەمپی هۆل، باسی ئەوەی نەکرد بۆچی تەنها (21) منداڵ گوێزراونەتەوە، بەڵام وتی رۆژ باشترو گونجاوترە بۆ منداڵانی بێ دایک و باوک.
وتیشی «ناوەندەکانی چاودێریکردنی منداڵان لە هۆل لەڕووی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە کەموکووڕییەکیی زۆریان هەیە،» لهوانه کەسانی تایبەتمەندو شارەزا لەبواری پەروەردەدا.
لێکۆڵەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کانونی دووەمدا داوایانکرد لانیکەم منداڵەکان بگوێزرێنەوە، لەکاتێکدا نەبوونی رێکارە یاساییەکان خستوونیهتیه دۆخێکی «یهکجار مهترسیدارهوه«.
لەهەمان مانگدا، وتەبێژی مانگی سووری کوردی، دەلال ئیسماعیل بەئاژانسی فرانس پرێسی وت لەو (517) کەسەی لە 2019 لە هۆل مردوون، (371)یان منداڵبوون.
خاتوو دهلال وتی «بەدخۆراکی، چاودێریی تەندروستیی خراپ بۆ منداڵانی تازەلەدایکبوو، دابەزینی نائاسایی پلەی گەرمای لەش، لەو نەخۆشیانەن کە دەبنه هۆی مردنی منداڵەکان».
وتیشی «ئیداره خۆسەرییەکە لە کارکردن بەردەوامە بۆ ناردنەوەی چەند منداڵێکی بێ دایک و باوکی تر بۆ وڵاتەکانی خۆیان».
کارکردن بەردەوامە بۆ جیاکردنەوەی گروپی دیکەی منداڵان لەدانیشتوانی کەمپەکە بۆ پاراستنیان لەئایدیۆلۆژیای تووندڕەو کە بەشێک لە ژنەکان بەردەوامن لەخستنە نێو مێشکیانەوە.
ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش کە ئەو منداڵانەی هێرش دەکەنەسەر کارمەندانی مرۆیی لەکەمپەکە دوای ئەوە ئەو کارەیان کرد کە «باوەڕیان پێهێنان کە ئەمانە بێباوەڕن و کافرن و دەبێت شهڕیان لهگهڵ بکرێت».
وتیشی «لەڕاستیدا، بە دڵنیاییەوە ئەو کارمەندە مرۆییانە هەوڵدەدەن دەستی یارمەتی بۆ دانیشتوانی کەمپەکە درێژبکەن لە ناوەڕاستی کەمبوونەوەی هاوکارییەکاندا.»