ھۆزەکانی گەرمیان داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن

سه‌رۆک هۆزو که‌سایه‌تییه‌کانى کفرى بۆ ‌هاوڵاتى:گروپه‌ چه‌کداره‌کان سیخوڕو شانه‌ى نووستوویان له‌ گونده‌کان هه‌یه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



رهفعهت محهمهد

ماوهى چهند مانگێکه جموجۆڵى گروپه چهکدارهکانى دهشتى حهمرین  بهشێوهیهک بهرفراوان بووه، دانیشتوانى ناوچهکه دەڵێن هێزهکانى سوپاو پۆلیسى عێراقى تواناى ئهوهیان نیە ماڵ و گیانى دانیشتووانى سڤیلى ناوچهکه بپارێزن.

ئەوان داوادەکەن بهههماههنگى حکومهتى عێراق وههرێمى کوردستان، جارێکى تر هێزهکانى پێشمهرگه بگهڕێتهوه ناوچهکانى پێش رووداوهکانى 16ی ئۆکتۆبهر .

هاوڵاتى  راوبووچوونى کۆمهڵێک لهسهرۆک هۆز وکهسایهتییهکانى ناوچهى کفرى وهرگرت کهگوندهکانیان لههێڵى رووبهڕووبوونهوهن لهگهڵ گروپه چهکدارهکان.

سهرتیپ ئاغا، سهرۆکى هۆزى زهنگهنه بەھاوڵاتی وت «ناوچهکانى خوارووى کفرى رووبهرێکى جوگرافى بهرفراوانه ههر لهخوار قهرهتهپه دهستپێدهکات تادهگاتە ناحییهى (سڵێمان بهگ )، پێشتر هێزهکانى پێشمهرگه لهگوندى (نارین) لهخوارووى قهرهتهپه بارهگایان ههبوو و رۆڵیان ههبوو لهپاراستنى دۆخى ئهمنى ناوچهکهوتهنانهت دانیشتووانى چهندین گوندى عهرهب و تورکمان سوودیان لهبوونى هێزى پێشمهرگه دهبینى لهبهرئهوهى تهنها هێزى پێشمهرگه رۆڵیان ههبوو لهپاراستنى ئهمنى ناوچهکانى دهشتى حهمرین دواى کشانهوهى سوپاى عێراق لهسهرهتاى سهرههڵدانى داعش لهساڵى 2014».

وتیشی «نابێت ئهوهش لهبیربکهین کهگروپه چهکدارهکان سیخوڕو شانهى نووستوویان ههیه لهبهشێکى زۆرى گوندهکان رۆژانه پهیوهندییان ههیه لهگهڵ گروپهکان، بهووردى زانیارى کۆدهکەنهوهو رهوانهى سهرهوهى خۆیان دهکهن تهنانهت لهدوا بۆسهیاندا کهکۆمهڵێک خهڵکیان رفاند، چهندین کیلۆمهتر هاتووچۆیان کردبوو بهناو دۆڵ و نزیک گوندهکان، دهبێ بهکهسانى زۆر شارهزا لهو شوێنانهوه هاتوچۆ بکهن، کهواته ئهو گروپانه کهسانى شارهزایان لهگهڵدایه یارمهتیدهرن بۆ ئهنجامدانى ئهو پرۆسه سهربازییانه«.

 تائێستا ههماههنگیهک نیه لەنێوان سوپاى عێراق و پێشمهرگه بۆ پاراستنى دۆخى ئهمنى ناوچهکه، ئەوەش ھۆکاریکی تەراتێنکردنی داعشە لەناوچەکە.

سهرتیپ ئاغا وتى « من پێموایه فاکتهرى سیاسى رێگره لهبهردهم ههر ههماههنگییهک لەنێوان ههردوولا. لهگهڵ ئهوهشدا کۆمهڵێ کهسانى شۆفێنزمى ههیه بهههمهجۆرێک دژى ههر ههوڵێک دهوستنهوه کهکورد بگهڕێتهوه بۆ سهردهمى پێش رووداوهکانى 16ی ئۆکتۆبهرو باشترین چارهسهر بۆ ئهوهى جموجۆڵى چەکدارهکان کهمتر یان بنهبڕ بکرێت، گهڕانهوهى هێزى پێشمهرگهیه بۆ ئهو ناوچانانه».

 عهزیز مهلا سهمین کهسایهتى دیارى هۆزى  دهلۆ  بەھاوڵاتی وت «بێگومان بۆشایی ئهمنى هۆکارێکى زور گرنگه بۆ سهرههڵدانهوهى جموجۆڵى گروپه چهکدارهکان، بۆیه ئێستا چهندین گوندى کورد چۆڵ بووه لهوانه ههرسێ گوندى ( گڵابات ) بهشێک لهگوندهکانى عهین فارس و عهین شوکر ماوهیهک چۆڵکران بهڵام بههۆى جێگیربوونى فهوجێکى سهربازیى سوپاى عێراق  بووه لهسهرژمێرێکى پێشووتر که ئهنجامماندا نزیکهی (70) خێزانى کورد ئاواره بوون لهسهرهتای هێرشى داعش بۆ گوندى گڵابات. ئێستاش بهشێک لهدانیشتووانى گوندهکانى تر لهترسى پهلامارى داعش نهگهڕاونهتهوه بۆ زێدى خۆیان».

لهبهر نهبوونى هێزى پێشمهرگه شهوانه خهڵکى گوندنشینهکان خۆیان نۆرەى پاسهوانى دهگرن بۆ ئهوهى ئاگاداربن لهههر پهلامارێکى گروپه چهکدارهکان.

عهزیز مهلا سهمین وتی «ئهگهر سوپاى عێراق جیددى بێت لهپاراستنى ئهمنییهت و ماڵ و گیانى هاوڵاتیان و چاوپۆشى نهکهن و بێباکانه مامهڵه نهکهن. بۆچى ئهو هێرشانه دهکرێنهسهر گونده کوردییهکان و هیچ هێرشێک ناکرێته سهر گونده عهرهبهکان کهچهند سهد مهترێک لهگونده کوردییهکانهوه دوورن».

گروپه چهکدارهکان سوودیان لهو بۆشاییه ئهمنییه وهرگرتووه پاش نهمانى هێزهکانى پێشمهرگه. ئێستا ناوچهیهکى بهرفراوان لهنێو گونده عهرهبهکان و گونده کوردیهکان چۆڵه، بۆیه گروپه چهکدارهکان شهوانه بهئازادانه جوڵه دهکهن و بۆسه دادهنێن و خهڵک دهڕفێنن بۆ وهرگرتنى پاره.

جهلال مهجید محهمهد، ناسراو به ئهبو عیسام کهسایهتى دیارى هۆزى گێژ دهڵێت «گوندهکانى ئێمه وهک هۆزى گێژ تائێسا چهندین کهسمان لێ شههید بووه و خهڵکێکى زۆرمان لى رفێنراوه، ههندێکیان به بڕه پارهیهکى زۆر ئازاد دهکرێن، تائێستا گهنجێکى هۆزهکهمان لاى چهکدارانى داعش گیراوهو لهبهرامبهر ئازادکردنى داواى ئازادکردنى ئافرەتێکى داعش دهکهن که لهگرتووخانهکانى کوردستان بهندکراوه. ههرچهند ئامادهین پارهیهکى زۆرتر بدهین بهڵام ئهوان دهڵێن پارهمان ناوێت تهنها بهوه مهرجه ئهو گهنجه ئازاد دهکهین ئهو ئافرهتهمان بۆ بهێننهوه.

داعش بە تەلەفۆن پەیوەندییان بەکەسوکاری گەنجێکی ھۆزی گێژی گەرمیان کردووەو داوایان لێکردوون هەوڵی «ئازادکردن»ی ژنێک بدەن، بۆ ئەوەی ئەوان ناوبراو ئازاد بکەن. کە ژنە ئێزیدیەکە پیشتر لای داعشەکان بووە.

داعشەکان ناوبەناو تەلەفۆن دەکەن و داوای ئازادکردنی ژنەکە دەکەن، لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەو گەنجەدا.

ئەو ژنەی کە داعش داوای دەکات، لای دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان زیندانیە بەتۆمەتی بەکارهێنانی ناسنامەی ساختە ساڵێک حوکمدراوە، هەشت مانگە لەزینداندایەو چوار مانگی ماوە حوکمەکەی تەواو بکات.

 «چارهسهرى دۆخى ئهمنى ئهوهیه پێشمهرگه و ئاسایشى کورد بگهڕێتهوه ناوچهکانمان بهوهى تهنها هێزى کورد دهتوانێت باڵانسى هاوسهنگى لهگهڵ هۆزه عهرهبهکان یهکسان بکات بهوهى ئهو هۆزه عهرهبانه لهدواى سالى 2003 باڵادهستیى خۆیان سهپاندووه لهدهشتى عوزێم وحهمرین»، ئهبو عیسام کهسایهتى دیارى هۆزى گێژ وا دەڵێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار