ئێمە سووکایەتیمان بەکەس نەکردووە، تەنها رەخنەمان گرتووە له‌و مه‌لایانه‌ى ناوی ژنان‌و کچانمان دەزڕێنن

عومه‌ر عه‌بدوڵڵا دەرهێنەری شانۆیی «وه‌رن ببین بەسه‌گ» بۆ ‌هاوڵاتى:

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: شاناز حهسهن

عومهر عهبدوڵڵا دەرهێنەری شانۆی «وهرن ببین به سهگ» لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی هاوڵاتىیدا باس لە ئامانجی شانۆگەریەکەیان دەکات لەوەرزی شانۆی گەرمیاندا پێشکەشکرا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سووکایەتییان بەکەس نەکردووە.

عومهر عهبدوڵڵا دەڵێت «تەنها رەخنەمان گرتووە لهو مهلایانهى کناوی ژنان و کچانمان دەزڕێنن».

عومهر عهبدوڵڵا ماوهى (15) ساڵه کارى دهرهێنهرى دهقه شانۆییهکان دهکات، ئێستا فهرمانبهره لەگەرمیان و تائێستا کارى بۆ زیاتر له (18) کارى شانۆیى کردووه.

شانۆی «وهرن ببین به سهگ» دەقەکەی لە نووسینێکی قوبادی جەلی زادەوە وەرگیراوە بەدەستکارییەوە.

هەفتەی رابردوو شانۆکە لەگەرمیان پێشکەشکرا، بەڵام کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناو دواتر لقی گەرمیان یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان سکاڵایان تۆمارکرد لەسەر دەرهێنەرو هەردوو ئەکتەری سەرەکی شانۆکە.

عومهر عهبدوڵڵا  وتی :کلتورى ئێمه لهئازادى و رادهربڕین ههمیشه کپکراوه«.

عومهر عهبدوڵڵا رەخنە لەهەندێک لەو مەلایەنە دەگرێت کەهێرشدەکەنە سەر خەڵکی و ژنان و هونەرمەندان و بەکێشە ناوی دەبات و دەڵێت «ئهم کێشانه لهمێژهوه لاى ئێمه ههر بووهو ههبووه، گۆرانیهکهى ماریا ههورامى، که ناوزڕاندنێکى زۆر خراپى لهبهرامبهر کراو ههر دواى خۆى داواى لێبوردنى لێکرد، ئێمه قسهمان لهسهر ئهوهیه که با ئهو بێحورمهتیه ههر نهکرێت نهک دواتر داواى لێبوردن بکرێت».

هه‌ندێک خه‌ڵک هه‌یه‌ له‌مینبه‌ره‌کانه‌وه‌ ناوزڕاندن ده‌که‌ن، به‌ڕاى من که‌ له‌دینى ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه‌ ناوزڕاندن نه‌کراوه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ بۆ له‌کەدارکردنه‌

هاوڵاتى: شانۆى «وهرن ببین به سهگ» باسى چی دهکات؟

عومهر عهبدوڵڵا:  ئهم دهقه شەش ئهکتهر بهشداریى تێدا کردووه باس  لهکۆمهڵگه دهکات کهئهم ههموو نههامهتیه و دهردهسهرییه  تووش بووه بۆ بمێنینهوه، واته ئینسان پهناى بردۆتهبهر ئهوهى ببێت بهئاژهڵ کهئهمه واته هیچی تێدا نهماوهتهوهو لێوان لێو بووهو پڕ بووه لهئازارهکان وهک ئهوهى خهڵک تیرۆر دهکرێت، خهڵک ئهتک دهکرێت، دهستدرێژى سێکسیى دهکرێت، ئێمه ئهم نههامهتیانهمان کۆکردۆتهوه، وتارى یهکێک لهمهلاکانمان بڵاوکردۆتهوه، ئهم دهقه له 22مین فیستیڤاڵى گهلاوێژدا بڵاوبۆتهوه، لهبهرچاوى ههموو میدیاکانداو هیچ کێشهى نهبووه، باس لهو نههامهتیهو دهردهسهریانه دهکات که ئهمڕۆ تووشى کۆمهڵگه دهبێت و گرفتى  کۆمهڵگا بووه، کهههندێک خهڵک ههیه لهمینبهرهکانهوه ناوزڕاندن دهکهن، بهڕاى من که لهدینى ئیسلامدا بهو شێوهیه ناوزڕاندن نهکراوه، ههڵبهته بۆ لهکەدارکردنه.

هاوڵاتى: لهناوهرۆکى دهقهکهدا باس لهمهلاى ریشدار دهکرێت؟ ئایا ئهمهتان بهمهبهست بهکارهێناوه یان بێ مهبهست؟

عومهر عهبدوڵڵا: ئیشهکه واته ئهو مهلایانه بووه کهبهو جۆره تهعبیر لهو ئیشانه دهکهن، ناوزڕاندن دهکهن و ههر رۆژهى ئافرهتهکانمان دهکهن بهشتێک، باس لهکچانى پهیمانگاى هونهره جوانهکان دهکرێت که لهشفرۆشن و زۆر شتى تر، بهڵام ئێمه هیچ ئیشێکمان بهمهبهست نهکردووهو بهرامبهر هیچ کهسێک هیچمان نیه، تهنیا ویستوومانه پهیامێک بگهیهنین.

هاوڵاتى: بۆ شانۆییهکە سڕکرا؟

عومهر عهبدوڵڵا: دهقهکهمان تهواوکردو خهڵاتکراین، دواى سێ بۆ چوار کاتژمێر دواتر لهلایهن بهڕێوبهرایهتى رۆشنبیرى و هونهرى گهرمیانهوه ئیشهکه سڕکراو له بهرنامهماندا بوو رۆژانى تر شانۆییهکه پێشکهشبکرێت، لهئێستادا لهلایهن وهزیرى رۆشنبیرییهوه سڕکردنهکه لابراو لهماوهى (24) کاتژمێردا ههڵوهشێندرایهوه، دهتوانین ئیشهکانمان بکهین.

هاوڵاتى: عومهر عهبدوڵڵا بهڕێزتان وهک دهرهێنهر بۆ لهبهرامبهر راگرتنى شانۆییهکە داواى لێبوردنتان کرد؟

عومهر عهبدوڵڵا: داواى لێبوردنهکهم بۆ ئهو کهسانه بووه که بهناوزڕاندن تێگهیشتوون، چونکه من بهناوزڕاندن و بهکێشهى کهسى ئهم کارهم نهکردووهو نه بهدینیش کارم نهکردووه لهسهرى، لهو کهسانه داواى لێبوردنم کردووه کهشعوریان بریندار بووهو تێنهگهیشتون لهکارهکه.

هاوڵاتى: پهرلهمانتارێک باس لهوە دهکات کهئهو دهقه شانۆییه ناوزڕاندنى تێدایهو ناوزراندنه؟راى بهڕێزتان چییه؟

عومهر عهبدوڵڵا: ئێمه بههیچ شێوهیهک ناوزڕاندنمان نهکردووه، ئهوهش روونه، چونکه وهزارهتى رۆشنبیرى خۆى پەیوەندیدارە بهههموو کارهکان، دهشزانێت شانۆ واته رهخنهو واته شته کۆمهڵایهتیهکان به رهخنه بخاته بهردهست  خهڵک، چونکه ئهگهر شانۆ رهخنهى تێدا نهبێت واته هیچ نیه.

هاوڵاتى: لهئێستادا بهو پێیهى سڕکردنهکه ههڵوهشێندراوهتهوه؟ دهتانهوێت دووباره شانۆییهکه نمایش بکهنهوه؟

عومهر عهبدوڵڵا: ئهم شانۆییه چونکه تۆزێک ههرایهکى ناوهتهوهو خهڵکى پێ بریندار بووه، شتێکیش کهخهڵکى پێی بریندار ببێت، نهخێر نمایشى ناکهینهوه.

کلتورى ئێمه‌ له‌ئازادى و راده‌ربڕین هه‌میشه‌ کپکراوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه‌ قه‌تڵوعامى ئه‌و کارانه‌و ئه‌و بیرو ئایدیایانه‌ى که‌ رۆشنفکرن کراوه‌و هه‌میشه‌ کۆت و به‌ندێکیان بۆ دروستکردووه

هاوڵاتى: بهگشتى پێت وایه تاچهند کلتورى ئێمه رێگه بهههندێک شت نادات کهتهنانهت وهک نمایشیش دهرببڕدرێت؟

عومهر عهبدوڵڵا: کلتورى ئێمه لهئازادى و رادهربڕین ههمیشه کپکراوهتهوهو ههمیشه قهتڵوعامى ئهو کارانهو ئهو بیرو ئایدیایانهى که رۆشنفکرن کراوهو ههمیشه کۆت و بهندێکیان بۆ دروستکردووه، کلتورهکهى ئێمه رێگره لهکۆمهلێک شت ههر بۆیه رهخنه ههیهو دهگیرێت، چونکه کهکلتورهکه رێگهى بهههموو شتێک بدایه بۆ رهخنهبوونى دهبوو لهکلتورى ئێمهشدا رهچاوى ههندێک بکهین بۆ ئهوهى کارهکان بهجوانى بچێته ناو خهڵک.

هاوڵاتى: پێتوانییه بتوانین بگهینه ئهو ئاستهى بهئازادى ههموو فکرێک بگهیهنیین چ لهگهرمیان یان لهههرێمى کوردستان؟

عومهر عهبدوڵڵا: ئیشهکه تهنیا له گهرمیان نیه، بهڵکو لهتهواوى کوردستاندا ئهو بابهتانه ههیهو گهرمیان بهتهنیا نیه، چونکه گهرمیان بهرخودانێکى جوانى کردووه، تیرۆرکردنى ئهم دواییهى چهند پێشمهرگهیهک لهلایهن داعشهوه کهئهمه بهرخودانه، ئهوهش ههیه شتێک ههیه پێى دهوترێت تێنهگهیشتن لهئاست فۆرمدا، بۆیه دهکرا دانیشیت لێکتێگهیشتنێک ههبوایه، چونکه ئهو جوێنانهى بهرامبهر ئێمه کراوه ئهوه کوێى لهئایندا بوونیان ههیه؟

هاوڵاتى: وهزارهتى ئهوقاف ئایا کێشهى ههیه لهگهڵ ئێوهدا بۆ نمایشکردنى ئهم دهقه شانۆییه؟

عومهر عهبدوڵڵا: وهزارهتى ئهوقاف هیچ کێشهى نهبووهو تهنیا سکاڵایان لهسهر کردووین لهسهر کۆى دوو ئهکتهرو دهرهێنهرهکه، واته زیاتر لهدوو ئهکتهرهکه بووه که پێیانوایه نهدهبوو ناوزڕاندنیان بکردایه، واته لهکۆى دهقهکه، بۆیه ئێمه دهچینه بهردهم دادگاو ئێمه دادگامان کردووه بهسهروهرى خۆمان.

هاوڵاتى:  لهسهر دهقهکهو ئهو ههرایهى کهدروستى کرد تاچهند ناههقى بوو بهرامبهر ماندوبوونى ئێوه وهک دهرهێنهر؟

عومهر عهبدوڵڵا: دهمهوێت تهنیا بڵێم ئێمه هیچ ناوزڕاندنێکمان نهکردووه، هیچ سوکایهتیهکمان بهرامبهر هیچ کهس نهکردووه، تهنیا ویستومانه لهسونگهیهکى بچووکهوه رهخنهمان گرتووه لهو مهلایانهى کهههموو رۆژێک ناوزڕاندن بهژنان و کچانمان دهکهن، که لهپهیمانگا و ناوهندهکاندا دهخوێنن، که بهههموو مانایهک رێگرتنه لهئازادى و پرهنسیپهکانى جوانى هونهر.

هاوڵاتى: بهگشتى ئهم دواییه زۆر کێشه لهنێوان مامۆستایانى ئاینى و رێکخراوهکانى ژنان و کۆمهڵى مهدهنى روویدا راى بهڕێزتان لهسهر ئهم حاڵهتانه چییه؟

عومه‌ر عه‌بدوڵلا: ئه‌م کێشانه‌ له‌مێژه‌وه‌ لاى ئێمه‌ هه‌ر بووه‌و هه‌بووه‌، گۆرانیه‌که‌ى ماریا هه‌ورامى، که‌ ناوزڕاندنێکى زۆر خراپى له‌به‌رامبه‌ر کراو هه‌ر دواى خۆى داواى لێبوردنى لێکرد، ئێمه‌ قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ئه‌و بێحورمه‌تیه‌ هه‌ر نه‌کرێت نه‌ک دواى داواى لێبوردن بکرێت، واته‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌ر نه‌کرێت، چونکه‌ هه‌ر بکرێت و دوایى داواى لێبوردن بکرێت ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ فه‌وزایه‌کى خراپ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌ بخوڵقێنین که‌بتوانین پێکه‌وه‌ به‌جیاوازییه‌کان و به‌هه‌موو ئایدیاکانه‌وه‌ پێکه‌وه‌ بژین

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار