وەزارەتی ته‌ندروستى: توندترین رێنمایى و رێگاکانى خۆپاراستن په‌یڕه‌و ده‌که‌ین
هه‌موو پشکنینه‌کان له‌کوردستان ده‌کرێت و به‌چوار کاتژمێر ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌رده‌چێت
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگەیاند توندترین رێنمایى و رێکاره‌کانى خۆپاراستن له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان په‌یڕه‌وده‌کرێت بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا. هه‌موو پشکنینه‌کان له‌کوردستان ده‌کرێت و به‌چوار کاتژمێر ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌رده‌چێت.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه توندترین رێنمایى خۆپاراستن به‌کارده‌هێنین، بۆیه له‌دواى تۆمارکردنى ئه‌و حاڵه‌تانه‌وه رێنماییه‌کان وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه«.
له‌باره‌ى جۆر‌و شێوازه‌کانى ئه‌و رێکارانه‌ى خۆپاراستن و جێبه‌جێکردنى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد زۆر رێکارى گونجاویان گرتۆته‌به‌ر بۆ خۆپاراستن و دورکه‌وتنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى.
وتیشى «بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخه‌که خراپتر بوو پێویستی کرد ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان رابگیرێت ئه‌وه‌ش ده‌کرێت بۆ سه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیان و ریگرى لهبڵاوبونهوهى ڤایرۆسه‌که، به‌ڵام له‌ئێستا پێویستى نه‌کردووه«.
رۆژى یه‌کشه‌ممه، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى، بوونى چوار حاڵه‌تى تووشبوونى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌شارى سلێمانى راگهیاندو دواتر ژماره‌ى حاڵهتەکان بۆ پێنج به‌رزبووه‌وه.
محه‌مه‌د قادر ئاشکرایکرد ئه‌و پێنج که‌سه، له‌ناو بنکه‌کانى چاودێرى بوون و چواریان ئه‌ندامى یه‌ک خێزانن و له‌شارى ئابادان بوون و ئه‌وه‌ى تر لهڕشتهوه واته باکورى ئێران بووه به‌رکه‌وتنیان له‌ده‌ره‌وه‌ى خه‌ڵک نه‌بووه.
لهههولێرو سلێمانى و دهۆک به‌هه‌رسێکیان (250) قه‌ره‌وێڵه‌ى جیاکراوه ئاماده‌یه بۆ بوونى هه‌ر حاڵه‌تێک له‌هه‌ر شارێکدا، ئه‌گه‌ر پێویست بوو له‌تواناماندا هه‌یه ئه‌و قه‌ره‌وێڵانه زیاتر بکه‌ین.
دکتۆر محه‌مه‌د قادر، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، داتا‌کان سنورداره زۆرێک لهداتاکان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له‌پله‌ى گه‌رمیه زۆره‌کان ڤایرۆسى کۆرۆنا خێراتر له‌ناو ده‌چێت، که‌متر تواناى مانه‌وه‌ى هه‌یه.
وتیشى»هه‌ندێک داتا ئاماژه به‌و ده‌ده‌ن له‌هه‌واى کراوه‌دا که‌متر ده‌مێنێته‌وه‌و له‌هه‌واى داخراودا زیاتر ده‌مێنێته‌وه‌و به‌سه‌ر پێستى مرۆڤ که‌متر ده‌مێنێته‌وه، له‌سه‌ر رووکارى ته‌خته‌و ئاسن زیاتر ده‌مێنێته‌وه، به‌پێى بارودۆخه‌کان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا به‌پێى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى ڤایرۆسه‌که به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت».
سه‌باره‌ت بەشوێنى ئه‌نجامدانى پشکنینه‌کان و کاتى ده‌رچوونى ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و که‌سانه‌ى کهگومانى هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایان لێده‌کرێت، وتهبیژهکهى وه‌زاره‌ت وتى «پشکنینه‌کان هه‌مووى لێره ده‌کرێت و له‌ماوه‌ى سێ بۆ چوار کاتژمێر ئه‌نجامه‌کانیشى ده‌رده‌چێت».