500 کەس بەقاچاخ لەئێران گەڕاونەتەوەو زۆرێکیان نەخراونەتە ژێر چاودێرییەوە

وەزارەتی تەندروستی داوا لەخۆڕادەست نەکردووان دەکات خۆیان کەرەنتینەی خۆیان بکەن

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم ئاشکراى دهکات، (500) کهس بهڕێگهى قاچاخ گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان و بهشێکى زۆریان هێشتا نهخراونهته ژێر چاودێرى پزیشکی پشکنینی کۆرۆناوە.

محهمهد قادر، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «لهو (500) کهسهى که بهقاچاخ هاتوونهتهوه، ژمارهیهکیان خۆیان هاتوون و پشکنینیان کردووه، بهڵام ژمارهیهکى زۆریان هێشتا ماون و نههاتوون، بۆیه داوایان لێدهکهین هاوکارمان بن بۆ ئهوهى بتوانین رێگرى لهبڵاوبوونهوهى ڤایرۆسهکه بکهین».

جهختى لهوهشکردهوه ئهو کهسانه کهنایانهوێت کهرهنتینه بکرێن و هیچ نیشانهیهکى ڤایرۆسهکهیان تێدا دهرنهکهوتووه ئهوا تاتهواوبونى ماوهى (14) رۆژهکه، بهرکهوتنهکانیان سنوردار بکهن و تێکهڵى خهڵکى نهبن و خۆیان کهرهنتینه بکهن.

لهههرێمى کوردستان لهدواى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا بهتایبهت لهوڵاتى ئێران، لهزۆربهى خاڵه سنورییهکان و شوێنه پێویستهکان کهرهنتینه دروستکراوه، بۆ ئهوهى ئهوانهى کههاوڵاتى عێراق و ههرێمى کوردستانن که لهئێران دهگهڕێنهوه تاماوهى (14) رۆژ لهژێر چاودێرى و پشکنینى تهروستیدا دهمێننهوه

محهمهد قادر وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى، لهبهشێکى دیکهی قسهکانیدا ئهوهى خستهڕوو کهژمارهى کهرهنتینهکان لهههرێمى کوردستان گهیشتۆته زیاتر لە (24) شوێن.

تائێستا ژمارهى ئهو کهسانهى کهکهرهنتینه کراون له دوو ھەزار کهس زیاتر بووهو رۆژانهش بهردهوام ژمارهکه بهرهو زیادبوون دهڕوات.

محه‌مه‌د قادر باسى بارودۆخى ناو بنکه‌کانى چاودێرى کرد که‌ڕۆژانه‌ خه‌ڵکانێک هه‌ن خۆیان واهه‌ست ده‌که‌ن نیشانه‌کانى ڤایرۆسه‌که‌یان تێدا ده‌رکه‌وتووه‌، وتى «هه‌ندێک که‌س ترسیان هه‌یه‌ خۆیان به‌گومانلێکراو پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و که‌گومانلێکراوبوو جیاده‌کرێنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئاسایش بوو رێنمایه‌ ته‌ندروستیه‌کانیان پێده‌درێت و ده‌نێردرێنه‌وه‌ ناو که‌ره‌نتینه‌کان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار