هاتوچۆى بازرگانى له‌نێوان هه‌رێم‌و ئێران راناگیرێت

لەهەفتەی داهاتووەوە هەر هاوڵاتییەکی هەرێم لەئێران بێت رێگەی گەڕانەوەی نادرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

بهرپرسانى دهروازهکانى نێوان ههرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران، رایدهگهیهنن بههیچ جۆرێک هاتوچۆى بارزگانى لهگهڵ ئێران راناگیرێت و پێویست ناکات خهڵک بترسێت.

موختار حاجى عهلى، لێپرسراوى راگهیاندن و پهیوهندییهکانى مهرزى نێودهوڵهتى باشماخ لهسنورى قهزاى پێنجوێن، ئاماژه بۆ ئهوهدهکات لهئێستادا لهمهزرى باشماخهوه تهنها هاتنى گهشتیارانى ئێرانى راگیراوه، هاتوچۆى بازرگانى زۆر بهئاسایى وهک پێشتر ههیه.

ناوبراو لهلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «مهرزهکان هیچ کات داناخرێن، تهنیا ئهو کهلوپهل و خواردهمهنیانهى که دێنه ههرێمهوه، لهسهر مهرزهکان دهگوازرێنهوه ناو بارههڵگرى عێراقى و شوفێرهکانى خۆمان دهیانهێننه ناو ههرێمهوه، ئهوهش وهک رێکارێک بۆ بڵاونهبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا».

لهبارهى هاتنهوهى گهشتیارانى ههرێمهوه، ئاماژهى بۆ ئهوهکرد تا (15) ی مانگ دهتوانن ئهوانهى لهئێرانن بگهڕێنهوه ههرێم و لهدواى ئهو رێکهوتهوه مهرزهکان بهڕووى گهشتیارانى ههرێمیشدا دادهخرێن.

ئهو بهرپرسهى مهرزى باشماخ باسى لهوهکرد تاکو ئێستا لهمهرزى باشماخهوه، هەزارو ( 892) کهس هاتوونهتەوه ههرێمى کوردستان، وتیشى «لهسهرهتاى سهرههڵدانى ڤایرۆسهکه لهئێران رۆژانه بهلێشاو خهڵک دههاتنهوه، بهڵام ئێستا زۆر کهمبووهتهوهو رۆژانه تهنیا (15) بۆ (20) کهس دهگهڕێنهوه«.

موختار حاجى عهلى، ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد لهئێستادا خهڵک خۆى لهوه تێگهیشتووه، ئهو ههموو راگرتن و پشکنینه تهنیا بۆ سهلامهتى گیانى هاووڵاتیانهو داوا دهکهن پشکنینیان بۆ بکرێت ئهوکات بڕۆنهوه بۆ ناو خێزانهکانیان.

ئهحمهد قادر، قایمقامی قهزاى چۆمان، کهمهرزى حاجى ئۆمهران دهکهوێته ئهو سنورهوه لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «تهنیا هاتوچۆى گهشتیارانى ئێرانى بۆ ههرێم راگیراوه، ئهو هاووڵاتیانهى خۆمان دهگهڕێنهوهو تاماوهى چوارده رۆژ دهخرێنه ناو کهرهنتینهکانهوهو تادواى ئهو ماوهیه تێکهڵ بهکۆمهڵگه دهکرێنهوه«.

له 21ى شوباتى 2020وه تا رۆژى شهممه زیاتر له (900 ) کهس لهمهرزى حاجى ئۆمهرانهوه هاتوونهتهوه ههرێمى کوردستان،  قایمقامى چۆمان باسى لهوهشکرد پێشتر رۆژانه بهسهدان کهس دههاتنه ههرێمهوه، بهڵام لهئێستادا زۆر کهمبۆتهوه، رۆژانه (10) بۆ (20) کهس دهگهڕێنهوه.

ناوبراو وتیشى «هاتوچۆى بارزگانى بههیچ شێوهیهک رانهگیراوهو ئاڵوگۆڕى بارهکان دهکرێت لهگهڵ شۆفێره عیراقییهکان و ههموو رێکارێک گیراوهتهبهر بۆ خۆپاراستن لهو ڤایرۆسهو ههموو بارههڵگرهکان پاکژدهکرێنهوه ئینجا داخڵ دهبن».

جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ تائێستا هیچ بڕیارێک نیه‌ بۆ راگرتنى هاتوچۆى بازرگانى و به‌پێى رۆژو پێویستى رێنمایى نوێ ده‌رده‌چێت، وتیشى «له‌داهاتوودا هه‌ر بڕیارێک بدرێت  له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا بێگومان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى و سه‌لامه‌تى هاوڵاتیاندا ده‌بێت

 
place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار