زانایانى ئایینى داوا له خواپه‌رستان ده‌که‌ن پابه‌ندبن به بریارى"نه‌کردنه‌وه‌ى کاتى"مزگه‌وته‌کان
حەسەن شەمێرانی: کۆرۆنا پەیوەندی بەکافرو ئیسلامەوە نییەو راگرتنی کاتیی نوێژی هەینیش بڕیارێکی دروستە
5 ساڵ لەمەوپێش
عومه‌ر فه‌تاح
مامۆستایان و شاره‌زایانى ئاینى ئیسلام، پشتیوانى له‌بڕیارى راگرتنی سه‌رجه‌م رێوڕه‌سمه ئایینییه‌کان و نوێژى به‌کۆمه‌ڵ و هه‌ینى و داخستنى مزگه‌وته‌کان ده‌که‌ن، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. ئەوەش لەکاتێکدا هەندێک پابەندنەبوون بە رێنمایەکان.
هەینی رابردوو هەندێک لە نوێژخوێنان لەسەر شەقامەکان و دەشت و دەر ریزیان بەست و نوێژی هەینیان کرد دوای ئەوەی مزگەوتەکان بۆ ماوەیەک داخران بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید ١٩.
شارەزایانی ئاینی جەخت لەوە دەکەنەوە کەڤایرۆسهکه «مه‌ترسیه‌کى گه‌وره‌یه«و دەڵێن روویکردووەته سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى و په‌یوه‌ندى به‌کافرو ئیسلامه‌وه نیه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌که‌ن داخستنى مزگه‌وته‌کانیش کارێکى ئاساییه‌و بۆ خۆپارێزى بووه له‌نه‌خۆشى کۆرۆناو داواشده‌که‌ن سه‌رجه‌م موسڵمانان و زانایانى ئاینى و وتاربێژان پابه‌ندى بڕیار‌و رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پزیشکان ببن.
له‌دواى تۆمارکردنی چه‌ند حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، رۆژى چوارشه‌ممه 4ى ئه‌م مانگه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ئه‌نجامداو چه‌ند بڕیارێکی ده‌رکردو سه‌رجه‌م رێوڕه‌سمه ئاینییه‌کان له‌مزگه‌وت، کڵێسا و په‌رستگاکان به‌گوتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌کانیشه‌وه، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان تاوه‌کو کاتێکی نادیار راگیرا، رۆژى هه‌ینى رابردووش بڕیاره‌که له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم جێبه‌جێکرا.
حه‌سه‌ن شه‌مێرانى وتاربێژ‌و شارەزای شەریعەتی ئیسلامی، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات ئه‌و ده‌ردو نهخۆشهیهى کۆرۆنا له‌یه‌ک کاتدا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تى و په‌یوه‌ندى به‌لایه‌نى کافر‌و ئیسلام و بار‌و مزگه‌وته‌کانه‌وه نیه‌و هه‌مووى مه‌ترسى له‌سه‌ره.
حه‌سه‌ن شه‌مێرانى له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئایینى پیرۆزى ئیسلام بۆ خزمه‌تى مرۆڤ هاتووه، بۆ هه‌موو چین و تووێژێکى جیاواز ئه‌وانه‌شى که موسڵمان نین پێویسته پارێزگاری‌یان لێبکرێت، له‌م بابه‌ته‌دا به‌پێى ئایه‌ته‌کانى قورئانى پیرۆز پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بۆچوونى ئه‌وکه‌سانه‌ى که له‌م بابه‌ته‌دا شاره‌زان و به‌گوێى ئه‌وان بکه‌ین».
حه‌سه‌ن شه‌مێرانى وتی «له‌به‌رئه‌وه‌ى بابه‌تى کۆرۆنا په‌یوه‌ندى به‌لایه‌نى پزیشکییه‌وه هه‌یه، پێویسته هه‌موو که‌سێک پابه‌ندى رێنمایی و بڕیاره‌کانى ئه‌وان ببن».
وتیشى «من زاناى ئاینیم هیچ زانیاریه‌کم له‌سه‌ر لایه‌نى پزیشکى نیه، بۆیه ده‌بێ به‌قسه‌ى ئه‌وان بکه‌ین و ئه‌وانیش پێیان وایه یه‌کێک له‌هۆکاره‌کان و ئه‌گه‌ره‌کانى دروستبوون و گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌که بوونى قه‌ره‌باڵغیه، بۆیه واباشتره به‌پێى قسه‌ى ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین و دوربکه‌وینه‌وه له‌قه‌ره‌باڵغى».
حه‌سه‌ن شه‌مێرانى له‌به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆى هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆس و نه‌خۆشیه بێت و بچێته شوێنێکى قه‌ره‌باڵغ و که‌سانێکى دیکه تووش بکات ئه‌وه تاوان و گوناهێکى زۆر گه‌وره‌ى کردووه.
وتیشى «خۆى ئاینى ئیسلامیش ئاینى ره‌حمه‌ته نه‌ک زه‌حمه‌ت، باشتره پێش لایه‌نى ته‌ندروستى و حکومه‌تیش ئێمه‌ى مامۆستایانى ئاینى خۆمان ده‌ستپێشخه‌رى بکه‌ین و قه‌ره‌باڵغى و جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و بۆنه ئاینییه‌کانمان زۆر که‌متر بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌خۆمان و موسڵمانى دیکه‌ش بکه‌ین».
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌ک پابه‌ند نه‌بێت به رێنماییه‌کانه‌وه‌و به‌رده‌وامبێت خوانه‌خواسته هه‌ر که‌سێک له‌مزگه‌وته‌که‌ى ئه‌وه‌وه تووش ببێت ئه‌وا ئه‌و مامۆستا ئاینیه‌ى مزگه‌وته‌که ده‌بێت بهرپرسیاریهتیهکەى هه‌ڵبگرێت.
حه‌سه‌ن شه‌مێرانى وتیشى «راى زانایان و لیژنه‌ى فتوا زۆر دروسته که‌نوێژی هەینییان هه‌ڵگرتووه بۆ ماوه‌یه‌ک، من راکه‌ى ئه‌وان په‌سه‌ند ده‌که‌م و پشتیوانی‌یان لێده‌که‌م، تا ئه‌وکاته‌ى پزیشکه‌کان و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌ڵێن قه‌ره‌باڵغى مه‌ترسى هه‌یه پێویسته هه‌موومان پابه‌ندبین به‌بڕیارو رێنماییه‌کانه‌وه‌و خۆمان به‌دوور بگرین و پارێزگارى بکه‌ین».
لیژنه‌ى ئه‌وقافى په‌رله‌مان"هه‌ر وتاربێژێک پابه‌ند نه‌بوو، به‌پێى رێنماییه‌کان و یاساکان وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى رێکارى یاسایی خۆیانى به‌رانبه‌ر بگرنه به‌ر"
به‌شێک له‌مامۆستایانى ئاینى و نوێژخوێنان، له‌ڕۆژى هه‌ینى و کاته‌کانى دیکه پابه‌ند نین به‌بڕیارو رێنماییه‌کانى حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته پهیوهندیدارهکانهوهو له‌نزیک مزگه‌وته‌کان و له‌سه‌ر شه‌قام و ناو بازاڕ‌و پارک و گه‌ڕه‌که‌کان به‌کۆمه‌ڵ نوێژه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
لیژنه‌ى ئه‌وقافى په‌رله‌مانى کوردستانیش داواده‌کات هه‌موو مامۆستایان پابه‌ندى بڕیاره‌کان بن و هه‌ر وتاربێژێک پابه‌ند نه‌بوو، به‌پێى رێنماییه‌کان و یاساکان وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى رێکارى یاسایی خۆیانى به‌رانبه‌ر بگرنه به‌ر.
وه‌یسی سه‌عید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «گرنگه هه‌موو موسڵمان و نوێژخوێنێک و مامۆستایه‌کى ئاینى پابه‌ندى ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه بێت که‌حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ریده‌کات، ئه‌وه هه‌مووى لهبهرژهوهندیى گشتییه‌و بۆ سه‌لامه‌تیی خه‌ڵک دراوه«.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هه‌موو ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا دراون به‌هه‌ڵگرتنى بۆنه‌و مه‌راسیمه ئاینییه‌کانیشه‌وه بۆخزمه‌تى خه‌ڵک بووه‌و ته‌نها بۆ خۆپارێزى بووه، وتیشى «ئه‌و بڕیارانه بۆ ئه‌وه‌بوو نه‌خۆشیه‌که هیچ مه‌ترسییه‌ک دروستنه‌کات و بڵاونه‌بێته‌وه، هه‌موو ئایینه‌کانیش به‌تایبه‌تى ئاینى ئیسلامیش بۆ پاراستن و رێزگرتن له‌مرۆڤایه‌تى هاتوون، ده‌بێت هه‌موو موسڵمانان و مامۆستایانى ئایینیش هه‌ست بەبهرپرساریهتى بکه‌ن، ده‌بێت ئه‌و رێکارانه په‌یڕه‌وبکه‌ن و رێگرییه‌کان بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مهترسیهکە بووه«.
وه‌یسی سه‌عید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئه‌وقاف ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌پێى رێنماییه‌کانى پزیشک ئه‌گه‌ر قه‌ره‌باڵغى هه‌بێت ئه‌وه مه‌ترسى له‌و شوێنه دروستده‌بێت، سوودى خه‌ڵکى تیانیه، وتیشى «هه‌موو وتاربێژان و مامۆستایانى ئایینى فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافن و ئه‌وه‌ش دامه‌زراوه‌یه‌کى حکومییه، ده‌بێت وه‌زاره‌ت به‌پێى یاسا‌و رێنماییه‌کانى خۆى رێکارى خۆیان به‌رانبه‌ر ئه‌وانه بگرنه‌به‌ر که‌بڕیاره‌که‌یان پشتگوێخستووه‌و نوێژی به‌کۆمه‌ڵیان له‌مزگه‌وته‌کان کردووه، پێویسته ئه‌وه بزانن بڕیاره‌که مه‌به‌ست له‌وه‌نیه که‌هیچ نوێژێک نه‌کرێت، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه قه‌ره‌باڵغى نه‌بێت و خه‌ڵک کۆنه‌بێته‌وه«.
له‌باره‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى نوێژى هه‌ینیه‌وه، مامۆستا مه‌لا تاهیر بامۆکی، پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی پێشه‌وا عومه‌ر له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک وتارێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، پاش تاووتوێکردن و گوێگرتن بۆ چه‌ندین دکتۆری خواناس و پسپۆڕ له‌م بواره‌دا بڕیارى راگرتنى نوێژی هەینی بۆ ئه‌وه‌یە یه‌کێک له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وته‌وه دووچاری ئه‌م ڤایرۆسه پیسه نه‌بێت و بڵاوه نه‌کات، کارێکی باشمان کردووه مادام بهمهشوهرهت بووه‌و به‌خۆسه‌ری و هه‌رکه‌س بۆ خۆی نه‌بووه«.
زۆرینه‌ى وتاربێژانی ئاینی پابه‌ندبوون به‌بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ته‌وه، ته‌نها چه‌ند کسێکی که‌میان نەبێت نوێژى به‌کۆمه‌ڵیان ئه‌نجامداوە لەدەرەوەی مزگەوت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «سوپاس بۆ خوا له‌سه‌دا 99ی مامۆستایان پابه‌ندبوون به رێنماییه‌کان، هیچ مزگه‌وتێک نیه که‌نوێژى به‌کۆمه‌ڵى تێداکرابێت، ره‌نگه تاک و ته‌را وتاربێژ یان خه‌ڵکانى دیکه هه‌بن له‌ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت له‌ده‌شت و پارک و شوێنه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان نوێژى هه‌ینییان کردبێت، ئه‌گه‌ر مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى تێدابێت ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌وه دووباره نه‌بێته‌وه«.
ناوبراو ئاگادارى مامۆستایانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌کات که پابه‌ندبن به‌هه‌موو رێنمایی و بڕیاره‌کانى حکومه‌ت و ته‌ندروستى و لیژنه‌ى فتواوه‌و هیچ مامۆستایه‌ک نوێژى به‌کۆمه‌ڵ ئه‌نجامنه‌دات تا ئه‌وکاته‌ى مه‌ترسییه‌کان کۆتایی دێت.