گومان دەکرێت لەنزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەکوڵەجۆ کۆرۆنا بڵاوبووبێتەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، رێناس بارزان
تەندروستی گەرمیان سەرجەم سەنگەرەکانی پیشمەرگە لەسنورەکە دەرمانڕێژ دەکات بەهۆی گومانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو رێزی پۆلیس و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەنزیک کوڵەجۆ لەباشووری کەلار.
دکتۆر سیروان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە هاوڵاتى وت «نووسراومان بۆ هاتووه که‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه که له‌م ناوچەیەدا هەن ده‌رمانڕێژ بکه‌ین... تا ئێستا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ک نەهاتۆته لای ئێمه پشکنینی بۆ بکه‌ین و توشبووبێت».
گومانەکە ئەوەیە کە دوو کەس تووشی کۆرۆنا بووبن لەڕیزی ئەو هێزانەی نزیکن لەپێشمەرگەوە کەبازگەیان داناوە لەسەر رێگەی کەلار جەلەولاو هاتوچۆی هاوڵاتیان بەبازگەکەی ئەواندایە.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ کەسێک لەکەلارەوە بەگومانی توشبوونی بەکۆرۆنا گەیەنراوەتە سلێمانی و پشکنینیان بۆکردووە، کە پێشتریش پشکنینی بۆ کراوە.
باسی لەوەشکرد ئەو کەسە پیش‌تر لەڕێگەی مه‌رزی باشماخەوە گەڕاوەتەوە، لهکهرەنتینهی سلێمانی داخڵ کرابوو، خه‌ڵکی گه‌رمیان بوو پاش پشکنین لهکهرەنتینهکه ده‌رکرابوو ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه کرابوو.
دواتر لەسلێمانیەوە په‌یوه‌ندی کراوە بەتەندروستی گەرمیانەوە کهگومانێکیان لەو کەسە هه‌یه‌و دەبێت پشکنینه‌که‌ی دووباره بکرێته‌وه، داوایانکردووە بدۆزرێتەوە دواتر تەندروستی گەرمیان، ره‌وانه‌ی که‌ره‌نتینه‌ی سلێمانی دەکەنەوە بۆ دووبارە پشکنین.
دکتۆر سیروان به‌ڕێوەبه‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان به هاوڵاتى وت «له‌سه‌ره‌تای مانگی دووهوە هه‌ڵمه‌تی رۆشنبیریمان ده‌ستپێکردووه له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کان له‌کۆتایی مانگی دووەوە بنکه‌ی ته‌ندروستی مه‌رزی پروێزخان کرا به (٢٤) کاتژمێری که‌پێشتر ته‌نها پشکنینمان ده‌کرد کهرەنتینه نه‌بوو، له (٢٠)ی مانگه‌وه ده‌ستمانکرد به‌دروستکردنی که‌ره‌نتینه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ که‌لار له‌کۆماری ئیسلامی ئێران.
دوێنێ (٢٤) کەسی دیکه داخڵ کراون، تاکو ئێستا (١٠٥) که‌س لهکهرەنتینهکانی گه‌رمیانن، سه‌روو (٢٠٠) که‌سیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه کردووه، ئەوەش دوای ئه‌نجامدانی گشت پشکنینه‌کان، له‌کۆتایی هه‌فته‌ی یه‌که‌م (٣٠٠) که‌س بوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی (١٤) رۆژه‌که ته‌واو بوو ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه کران.
وتیشی تاکو ئێستا نزیکه‌ی (٨-١٠) که‌س وه‌ک که‌یسی گومانلێکراویان له‌قاوشی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی که‌لار داخڵ کردووه‌و پشکنینیان بۆ کراوەو له‌ژێر چاودێریدان، پێشتر ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌کرا، به‌ڵام ئێستا له‌که‌لار سه‌رجه‌م پشکنین و چاره‌سه‌ره‌کان ده‌کرێ.
له‌ئێستادا جگه له‌مه‌رزی په‌روێزخان پێنج بنکه‌ی دیکه‌ی پشکنین دانراوه بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که له‌شاره‌کانی دیکه‌وه هاتووچۆی که‌لار ده‌که‌ن له (ساڵح ئاغا‌و شێخ له‌نگه‌رو زینانه‌و کفری و خانه‌قین و سه‌وزبڵاخ ) به‌ته‌نها ئه‌مڕۆ لەو بنکانه پشکنین بۆ نزیکه‌ی چوار هەزارو (٥٠٠) که‌س کراوه.
لەبهڕێوبهرایهتی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان زیاد له پێنج تیمی تایبه‌ت دروستکراوه، تیمی یه‌که‌م لهپهروێزخانه که‌ئیشی چاودێری کردن و پشکنینی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، تیمی دووه‌م تیمی کهرنتینهکانی که‌لاره، ئه‌م تیمه سه‌رپه‌رشتی کەرنتینهکان و داخڵبوونیان تۆمارده‌کات و چاودێریی ته‌ندروستییان ده‌کات وه‌ک میوان نه‌ک گومان‌لێکراو، چونکه که‌سی گومان‌لێکراو له‌ئوتێله‌که دانانێن.
تیمی سێیه‌م تیمی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی که‌لاره له‌لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌ری نه‌خۆشخانه‌که سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت که‌ئه‌م تیمه قاوشی چاودێری و پشکنینی چاره‌سه‌ری دابینکردووه له‌گه‌ڵ دابینکردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کان و له‌هه‌مانکاتدا تیمێکی راگه‌یاندن هه‌یه که‌هه‌موو رۆژێ سه‌رجه‌م که‌یس و هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به‌م ڤایرۆسه بڵاودهکاتەوە.
سه‌باره‌ت بەتواناو ئامێره‌کانی یه‌که‌که‌و تیمەکان، دکتۆر سیروان وتی «ئه‌م یه‌که‌یه به‌توانای خۆماڵی خۆمان واتا به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان کراوهتەوەو ئامێره‌کان له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ڕێزێک که‌یه‌کێکیان لهفهرمانبەرەکانی ناو خه‌سته‌خانه‌که که له‌به‌شی تاقیگه‌یه به‌سود وه‌رگرتن له‌تواناکانی له‌سه‌ر داوای خۆیان هه‌ندێک ئامێری پێویستیان هێناوه که‌هی خۆیانه له‌به‌شێکی نه‌خۆشخانه‌که دانراوه بۆ پشکنین و له‌پلاندا هه‌یه تاقیگه‌که گه‌وره‌تر بکات له‌داهاتوو و له‌ئێستادا ته‌ندروستی گه‌رمیان توانای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای هه‌یه.
ئه‌وانه‌ی که له‌ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی کهرنتین ده‌کرێن، هه‌روه‌ها وتیشی کە که‌یسی گومانلێکراویش لای خۆیان ده‌هێڵنه‌وه چونکه قاوشی پێویست دابینکراوه هه‌م بۆ چاودێریکردن هه‌م بۆ چاره‌سه‌ریش.
لەڕۆژانی پشوودا بهڕێوەرایهتی ته‌ندروستی گشتیی گه‌رمیان به‌هاوکاری قایمقامیه‌تی که‌لار ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌زگای ئاسایش پشوویان نابێت و له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا ده‌بن.
دوێنێ نزیکه‌ی (٢٥) هەزار ماسکی خۆپارێزی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی که‌لار کراوه. هەروەها ھەڵمەتێکی دەرمانڕشتن دژ به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبازاڕی قەزای کەلار به‌ڕێوه‌چوو.
ھەڵمەتەکە بەردەوامدەبێت و لەڕێگەی چوار تیمەوە ئەنجامدەدرێت و شەقام و شۆستەکان دەرمانڕێژ دەکرێن بەمادەی دژەڤایرۆس، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.