فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى روونکردنه‌وه له‌سه‌ر وه‌ستانى گه‌شته‌کانى تورکیا ده‌دات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند وه‌ستاندنى گه‌شته‌کانى تورکیا بۆ عێراق و به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ به‌رگرتن له ڤایرۆسى کۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2ى ئابى 2020 فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى ھاوڵاتیانى ئاگادارکرده‌وه له بڕیارى ھه‌ڵپه‌ساردنى گه‌شته ئاسمانییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى تورکیاوه له نێوان ھه‌ردوو ووڵاتدا تا 1ى ئه‌یلولى 2020.
فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت:" ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌پێدانه له‌ڕوونکردنه‌وه‌که‌ى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقیدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه که له ڕێگه‌ى که‌ناڵه دیبلۆماسییه‌کانه‌وه ھه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ھاوڵاتیه عێراقیانه ده‌ده‌ن که له‌و ووڵاته‌دا گیریان خواردووه، ده‌رچوواندنى بڕیاره‌که‌ى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى تورکیا له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته‌یه له‌چوارچێوه‌ى به‌رگریکردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایه".
دوێنێ به‌فه‌رمى گه‌شتى ئاسمانى له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ستى پێکرده‌وه که ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگ به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌ستابوو".