تەواوى مووچەى مانگى دوو خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم
18 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ یەکشەممە 8-3-2026، 500 ملیار دینار لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە بۆ مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
دوای تێپەڕبوونی کەمێک بەسەر ناردنی ئەو 500 ملیار دینارەدا، بڕی 325 ملیار دیناری دیکەش گەیشتە هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، کە کۆی گشتی پارەی نێردراو بۆ ئەمڕۆ دەگاتە 825 ملیار دینار.
رۆژی پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 274 ملیار و 962 ملیۆن دینار وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕە پارەیەی کە گەیشتووە تایبەتە بە مووچەی مانگی شوباتی هەر یەک لە خانەنشینان، سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی.
