مه‌زڵوم عه‌بدى: هه‌زار و 70 به‌ندكراوى كورد له بهندینخانهكانى سوریادا ماون
2 كاتژمێر لەمەوپێش
له‌كاتێكدا زیاتر له مانگێك به‌سه‌ر رێككه‌وتنى نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تى دیمه‌شقدا تێپه‌ڕبووه، به‌ڵام هێشتا ته‌نها به‌شێكى رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێكراوه و فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده‌ش ده‌ڵێت، زیاتر له هه‌زار به‌ندكراو له بهندینخانهكانى سوریادا ماون.
له 29ى كانونى دووه‌مى رابردوو رێككه‌وتنى نێوان هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) و ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا راگه‌یه‌نرا، كه به‌هۆیه‌وه بارگرژى و رووبهڕبوونهوهكانى نێوان هه‌ردوولا كۆتایی هات.
رێككه‌وتنه‌كه چه‌ندین خاڵ و برگه له‌خۆده‌گرێت، كۆتایى هێنان به بارگرژى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان، دانانى پارێزگارێكى كورد بۆ حه‌سه‌كه، پێكهێنانى چوار لیواى سه‌ربازى له شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده، ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه‌كان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێزه‌كان بۆ ناوچه‌كانى پێشوو و ئازادكردنى ده‌ستگیركراوان.
له‌كاتێكدا مانگێك و یه‌ك هه‌فته به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا تێپه‌ڕبووه، هێشتا هه‌ندێك له بڕگه و مادده‌كانى جێبه‌جێ نه‌كراون، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به ئازادكردنى ده‌ستگیركراون.
مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، هه‌زار و 70 به‌ندكراوى مه‌ده‌نى و سه‌ربازی له بهندینخانهكانى سوریادا ماونه‌ته‌وه و وتیشى، "كاركردنیان به‌رده‌وامه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو خێزانه‌كانیان له‌ماوه‌ى داهاتوودا".
عه‌بدى له دیداریدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نوێنه‌رانى خێزانى به‌ندكراو و بێسه‌روشوێنبووان وتى، "دۆسیه‌ى به‌ندكراوان پرسێكى سه‌ره‌كییه له پرۆسه‌ى تێكه‌ڵكردنه‌وه به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له 29ى كانونى دووه‌م واژووكراوه". دووپاتیشیكرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ بارودۆخێكدا سازش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ناكه‌ن.
به وته‌ى ئه‌و، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى سوریا لاى خۆیه‌وه له‌كاتى واژووكردنیدا پابه‌ندبوونى خۆى به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه نیشانداوه.
سه‌ره‌ڕاى سستى هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام شاره‌زایان پێیانوایه فشاره‌كانى رابردوو له ناوخۆى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش له‌ڕێى وڵاتانى جیهانیی هاوپه‌یمانه‌وه له پێشى هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا، زامنى جێبهجێكردنیهتى له‌نێوان هه‌ردوولا.
