مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی کوردستان خەرج کرا
3 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ، مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا.
بەپێی زانیارییەکان بە گەیشتنی پارەی مووچە و وەرگرتنی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی سێ ڕۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
هەموو ئەو مووچەخۆرانەی ئەم مانگە مووچە وەردەگرن دەبێت لە هەژماری من تۆمار کرابن و کارتی بانکییان وەرگرتبێتەوە، ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە، مووچەیان ڕادەگیرێت.
خەرجکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە، 4-3-2026 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی دووی خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
- پێشتریش لە ڕۆژی 23-2-2026، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی دوو و میزان موراجەعەی مانگی یەکیان بردە وەزارەتی دارایی عێراق.
