وته‌بێژى سه‌ربازى کازمى بۆ ئه‌ردۆغان: خوێنى عێراقییه‌کان به نرخه و رێناده‌ین به هه‌ده‌ر بڕوات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان داوا له ئه‌نقه‌ره ده‌کات روونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى دوێنێى سیده‌کان و جه‌خت ده‌کاته‌وه که "خوێنى عێراقییه‌کان به نرخه و رێناده‌ین به هه‌ده‌ر بڕوات".
یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق رایگه‌یاند:" به ئامانجگرتنى کۆمه‌ڵێک له جه‌نگاوه‌ره ئازاکانمان له‌لایه‌ن تورکیاوه به توندى ئیدانه ده‌که‌ین، ئه‌و ده‌ستدرێژییه تاوانکارییه بووه هۆى شه‌هیدبوونى فه‌رمانده‌ى لیواى دوو له ناوچه‌ى یه‌که‌مى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى پاراستنى سنوور و فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێ و برینداربوونى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى یه‌که‌م و ئه‌فسه‌رێکى هه‌واڵگرى و دوو سه‌رباز".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و گروپه‌ى هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنوور له نێو خاکى عێراق و له دوورى چوار کیلۆمه‌تر له سنووره‌کانى تورکیا بوون کاتێک کراونه‌ته ئامانج.
هاوکات باسى له‌وه‌شکرد که ئه‌و تاوانه ئیدانه‌کراوه ده‌خوازن که هێزه‌کانى تورکیا ورده‌کارى تاوانه‌که بخه‌نه‌ڕوو و ئه‌وانه‌ش سزا بدات که تێوه‌گلاون، وتیشى:" پێشتر هۆشداریکانداوه له ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى عێراق و خوێنى عێراقییه‌کانیش به نرخه و رێناده‌ین به هه‌ده‌ر بڕوات".
هیشام داود راوێژکارى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندبوو که له ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا حکومه‌ت هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى تورکیا ده‌بێت و "ته‌نیا به ئیدانه‌کردنى تاوانه‌که‌ش ناوه‌ستێت".