نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی فەڕەنسا دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشە "تیرۆریستییەکەی" فەرەنسا دەکەن و هاوخەمیی خۆیشی بۆ خێزانی قوربانیان و خەڵک و حکومەتی فەرەنسا دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانی رۆژی هەینی بە ئاماژەدان بە هێرشەکەی رۆژی رابردوو لە کەنیسەی نۆتردام لە شاری نیس، لە تویتەکەیدا دەڵێت "لەم کاتە سەختەدا هاوسۆز و هاوخەمی" قوربانیان و گەل و حکومەتی فەرەنسایە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییە دەکەم کە لە شاری نیس لە فەرەنسا ژمارەیەک هاووڵاتی کردە ئامانج و بوونە قوربانی".
ئەمڕۆ جێراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند "ئێمە لە جەنگی دژ بە دوژمنداین لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات"، پێشبینیی خۆیشی راگەیاند بەوەی هێرشی دیکە بۆسەر خاکی وڵاتەکەیان دەکرێت.
رۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەم لە شاری نیسی فەرەنسا، لە هێرشێکدا کە بە چەقۆ کراوەتە سەر کۆمەڵێک کەس لەنێو کەنیسەی نۆتردام، سێ کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

دوای هێرشەکەش سەرکردە و کەسایەتییە جیهانییەکان هاوسۆزی و کاردانەوەی خۆیان بۆ رووداوەکە دەربڕی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار