راگه‌یاندنێک له شارى پزیشکى فاروقه‌وه بۆ راى گشتى
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
راگه‌یاندنێک له شارى پزیشکیى فاروقه‌وه بۆ راى گشتى ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌واڵه ساختانه‌ى بڵاوکراونه‌ته‌وه ده‌رباره‌ى نه‌خۆشخانه‌که.
راگه‌یه‌ندنى شارى پزیشکى فاروق ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که "په‌یجێکى سێبه‌ر هه‌ستاوه به بڵاوکردنه‌وه‌ى پۆستێکى پڕ له زانیارى هه‌ڵه ده‌رباره‌ى شارى پزیشکیى فاروق، گوایه
نه‌خۆشێک پاراسیتۆڵێکى به 65 هه‌زار دینار کڕیوه و فه‌حسى خوێنیشى به 800دۆلار بۆکراوه و پێویستیشى پێی نه‌بووه.
نه‌خۆشانه‌ى فاروق ده‌ڵێن:" ئێمه وه‌ک ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌که ئه‌م هه‌واڵه ناڕاسته به ته‌واوى ره‌تده‌کینه‌وه و هیچ زانییارییه‌کى له‌و جۆره‌ش که شوناسه‌که‌ى دیارنییه کێیه له نه‌خۆشخانه‌که‌ماندا تۆمار نه‌کراوه! ئێمه پێمانوایه بڵاوکردنه‌وه‌ى زانیارى هه‌ڵه له‌سه‌ر دیارده‌یه‌کى نه‌خوازراو و خراپ، له خودى دیارده دزێوه‌که مه‌ترسیدارتر و ژه‌هراویتره".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:" واده‌کات مرۆڤ باوه‌ڕبه‌بوونى ئه‌و کرداره خراپانه نه‌کات که ڕۆژانه به به‌رچاوییه‌وه ده‌کرێت وراستییه‌کان به‌لاڕێدا به‌رێت تا له‌بیریخه‌ڵک بچنه‌وه، بۆیه ئه‌م جۆره زانییارییه دروستکراوانه، ئه‌وه‌نده‌ى خزمه‌ت به دیارده خراپ و دزێوه‌کان ده‌کات، به‌هیچ جۆرێک له‌به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌نێکى پاک و خزمه‌تکارى هاوڵاتییاندا نییه".
هاوکات ئه‌وه‌ش روونده‌که‌نه‌وه که شارى پزیشکیى فاروق له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا و به‌رده‌وامیش به‌و په‌ڕى کوالیتى به‌رز و به‌کارهێنانی به‌رزترین جۆرى ته‌کنه‌لۆژیاى پزیشکیى وپاشان به سوود وه‌گرتن له تواناى باشترینه‌کانى پزیشکانى ناوخۆ ونێوده‌وڵه‌تى و پێشکه‌شکردنى ئاستى خزمه‌تگوزاى به‌رده‌وامه له کاره‌کانى بۆ هه‌موو هاوڵاتیانى عێراق به‌بێ جیاوازی. ئاماده‌شین له ڕێگه‌ى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى که نه‌خۆشه‌کانمان له شارى پزیشکیى فاروق هه‌یانه، گوێ له‌ڕاو سه‌رنج و گله‌ییه‌کانیان بگرین.