‌نوێترین ڤیدیۆى گه‌ریلا له‌ هه‌فتانین 

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى
گه‌ریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى ڕۆژى ١ى ئه‌م مانگه‌ى هێزه‌کانى گه‌ریلاى له‌ ناوچه‌ى خانتورى هه‌فتانین له‌ دژى سوپاى تورکیا بڵاوکرده‌وه‌و له‌و چالاکییه‌دا شه‌ش سه‌رباز کوژراون.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 2ى تشرینى دووه‌مى 2020، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه‌، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ کاوه‌ که‌ هێزه‌کانیان له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى "جه‌نگى هه‌فتانین" دا ڕۆژى ١ى ئه‌م مانگه‌ له‌ کاتژمێر ١١:٠٠ى پێش نیوه‌ڕۆدا له‌ سه‌ر شاخى خاچ له‌ ناوچه‌ى خانتورى هه‌فتانین"به‌ چه‌کى تایبه‌ت له‌ دژى داگیرکه‌ران چالاکییان ئه‌نجامدا، کاتێک پێنج سه‌ربازى داگیرکه‌ر پێکه‌وه‌ له‌ لاى حه‌فاره‌یه‌کى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر کۆبوونه‌وه‌ لێیاندرا، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و چالاکییه‌دا حه‌فاره‌که‌ى سوپاى تورک به‌ ته‌واوى تێکشکا و شۆفێرى حه‌فاره‌که‌ و فه‌رمانده‌یه‌کى ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازیییه‌ و به‌ گشتى شه‌ش داگیرکه‌ر سزا دران".

 ‌له‌م لینکه‌دا ڤیدیۆکه‌ ببینه‌:
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار