زیاتر له‌ 200 رێکخه‌رو ئه‌ندامى نه‌وه‌ى نوێ واز ده‌هێنن

ئه‌ندامێکى باڵاى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ: ئێمه‌ خه‌ریکى شه‌ڕى پارتى و یه‌کێتین وازهێنانى ئه‌و که‌سانه‌ش ئازادانه‌یه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

چهند ئهندامێکى باڵاى نهوهى نوێ لهگهڵ (200) کهسى دیکه وازیان لهجوڵانهوهکه هێناوهو سهرۆکهکهى تۆمهتبار دهکهن کهکار لهسهر ماڵباتیى حزبهکه دهکات.

شیروان ئهحمهد، ئهندامى ئهنجومهنى باڵاى جوڵانهوهى نهوهى نوێ لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» حهوت ئهندامى باڵاى جوڵانهوهى نهوهى نوێ و زیاتر له (200) رێکخهر و ههڵسوڕاوى شارو شارۆچکهکانین کههۆکارى وازهێنانهکهمان دانانى کهسى دیکه بووه لهشوێنهکانمان بههۆکارى جیاجیا، لهکاتێکدا ئێمه بهههقى خۆمان لهکۆنگره دهرچووین و ههر لهدواى دهرچوونمان سهرۆکى جوڵانهوهکه یهک بهیهکهمانى بلۆک کردو داواى دهستلهکارکێشانهوهى لێکردین».

ناوبراو وتیشى»یهکێتى و پارتى لهماوهى (30) ساڵدا  خهریکى ئهوهبوون حزبهکهیان به ماڵباتی کردبێت، بهڵام بهداخهوه جوڵانهوهى نهوهى نوێ بهسێ ساڵ لهلایهن ماڵباتى سهرۆکهکهیهوه کۆنترۆڵکراوه«.

ههروهها بهرزان محهمهد، ئهندامى پێشووى باڵاى جوڵانهوهى نهوهى نوێ، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»ئێمه بهدهنگى ئهندامانى کۆنگره ههڵبژرێدراین، بهڵام کهسانێکى تر لهشوێنى ئێمه دانران کهدهنگیان نههێنابوو».

ههروهها پێشیوابوو جوڵانهوهکه لهبهرنامهو کارى خۆى لایداوهوو لهسهر بنچینهى سهرهکى دروستبوونى خۆى نهماوه بۆیه بهتهواوى وازیان هێناوه، وتیشى:»هیچ پهیوهندیمان بهپارتى و یهکێتییهوه نیه، ناکرێت جوڵانهوهکه بانگهشهى ئهوهمان دوابخهن، چونکه ئهوه هیچ بنهمایهکى نیه«.

جوڵانهوهى نهوهى نوێ لهمانگى 10ى 2019 کۆنگرهى ئاسایى خۆى بهستووهو سهرۆکى جوڵانهوهکه خۆى (15) کهسى دیاریکردووه بۆ ئهندامى باڵاى جوڵانهوهکه تهنیا ئهو کهسانه بۆیان ههبووه خۆیان کاندید بکهن.

سهرکاو ساڵح، ئهندامى پێشووى باڵاى جوڵانهوهى نهوهى نوێ بووهو لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»ههندێک ناعهدالهتى ههبوو لهلایهن سهرۆکى جوڵانەوەکەوە، ئێمه یهکێک بووین لهبناغهدانهرى جوڵانهوهکه ویستمان هاوشێوهى پارتى و یهکێتى دهرنهچێت، بهڵام لهدواى دهرچوونمان لهکۆنگره خودى سهرۆکهکه رهفزى کردو دانیان نهنا بهدهرئهنجامى کۆنگرهکهدا».

ئهندامێکى ئێستاى باڵاى جوڵانهوهى نهوهى نوێ دهڵێت وازهێنانى ئهو کهسانه ئازادانه بووهو دهشڵێت ئهوان «خهریکى شهڕى پارتى و یهکێتین».

هیمداد شاهین، ئهندامى ئێستاى باڵاى جوڵانهوهى نهوهى نوێ، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «ناکرێت لهئێستادا خهڵک بهکێشهى بچووکى ئاوایه سهرقاڵ بکهین، چونکه ئێمه شهڕى یهکێتى و پارتی دهکهین، ئێمه نایهینه  یارییهکهوه کهدهسهڵات خهریکیهتى، وازهێنانى ئهو کهسانه ئازادانه بووه«.

هیمداد شاهین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ وه‌ک نه‌وه‌ى نوێ رێکخستن و پاره‌شیان نییه‌« سه‌د له‌سه‌د حزبێکى هه‌ڵبژاردنین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار