دروستکردنى به‌نداوێک 300 مێگاوات کاره‌با بۆ هه‌رێم زیاد ده‌کات

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێم: یه‌که‌مجاره‌ پرۆژه‌یه‌کى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با به‌ئاو دروست بکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش




عهمار عهزیز

بۆ یهکهمجار لهسهر ئاستى عێراق و ههرێمى کوردستان پرۆژهى هایدرۆپاوهرى بهرههمهێنانى کارهبا لهناحیهى دێرهلوکى سهر بهقهزاى ئامێدى جێبهجێدهکرێت و (37) مێگاوات لهکارهباى نیشتیمانى ههرێمى کوردستان زیاددهبێت و وهزیرى کارهباى حکومهتى ههرێم دهڵێت:» لهپلانماندایه لهتهنیشت پرۆژهکهوه بهنداوێک دروستبکهین (300) مێگاوات کارهبا بهرههمبهێنین».

ئومێد ئهحمهد، وتهبێژى وهزارهتى کارهباى حکومهتى ههرێم بۆ هاوڵاتى، ئاماژهى بهوهکرد ئهم پرۆژهیه لهسهر قهرزى وڵاتى ژاپۆن و بهگوژمهى (129) ملیۆن دۆلار کهوتووەتهبوارى جێبهجێکردنهوهو هێشتا کارى لهسهردهکرێت و (37) مێگاوات کارهباى سنوورهکه دابین دهکات و لهلایهن دوو کۆمپانیاى ئێرانییهوه دروستدهکرێت و ههتا ئێستا لهسهدا 75%ی کارهکانى جێبهجێکراون.

ههروهها ئومێد ئهحمهد وتیشى: »تا مانگى 12ى ئهمساڵ ئهو پرۆژهیه تهواو دهبێت و ههردوو کۆمپانیاکهش بهڵێنیان داوه لهکاتى دیاریکراودا تهواوى بکهن».

وتهبێژى کارهباى حکومهتى ههرێم باسى لهوهشکرد پرۆژهکه لهڕووى ژینگهو کهمى تێچوونهوه بایهخێکى گهورهى بۆ ههرێمى کوردستان ههیه بهتایبهتى کهپرۆژهکه جگه لهدروستکردنى وێستگهیهکى هایدرۆپاوهرى (37) مێگاواتى و دروستکردنى وێستگهیهکى (132) کهیڤى لهخۆدهگرێت و تۆڕى کارهباى ههردوو پارێزگاى ههولێرو دهۆک لهناوچهى رێزانهوه بهیهکهوه دهبهستێتهوه.

پرۆژهکه لهلایهن ههردوو کۆمپانیاى ئێرانى فاراب و بڵندپایاى جێبهجێدهکرێت، بههۆى چهند کێشهیهک دووجار پڕۆژهکه راگیراوهو دواتر دووباره دهست بهکارکردن کرایهوه.

ههفتهى رابردوو کهمال محەمەد، وهزیرى کارهباى حکومهتى ههرێم سهردانى پرۆژهکهى کردو رایگهیاند:»پرۆژهى هایدرۆپاوهرى دێرهلوک تهنیا بۆ چارهسهرى ڤۆڵتیهى ئهم دهڤهره گرنگ نییه، بهڵکو بهرههمهکهى وێڕاى ئهوهى تێچوونى کهمهو بهئاو بهرههمدههێنرێت و دۆستى ژینگهیه، ئهو (37) مێگاوات کارهبایه دهخرێته ناو تۆڕى کارهباى نیشتمانییهوه«.

هاوکات ئهوهشى روونکردهوه کهحکومهتى ههرێم لهپلانى داهاتوویاندایه بهنداوێک لهنزیک پرۆژهى هایدرۆپاوهرى کارهباى دێرهلوک لهسهر رووبارى زێى گهوره دروستبکهن، که لهو رێگایهوه (300) مێگاوات کارهبا بۆ ههرێمى کوردستان دابین دهکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار