کۆشکى سپى ده‌ستیکرد به‌ گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌له‌کانى تره‌مپ

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى

نوسینگه‌ى جێبه‌جێکردنى کۆشکى سپى ده‌ستیکرد به‌گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌له‌کانى دۆناڵد تره‌مپ، خێزان و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئیداره‌که‌ى بۆ ئه‌و شوێنه‌ى تێیدا نیشته‌جێ ده‌بێت.

که‌ناڵى NBCى ئه‌مریکى بڵاویکرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 14ى کانونى دووه‌مى 2021 نوسینگه‌ى جێبه‌جێکردنى کۆشکى سپى له‌رێگه‌ى هێنانى ژماره‌یه‌ک کارتۆنى بۆش ده‌ستیکردوه‌ به‌گواستنه‌وه‌ى  که‌لوپه‌له‌کانى دۆناڵد تره‌مپ، خێزان و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئیداره‌که‌ى و که‌لوپه‌له‌کانى سه‌رۆک و خێزانى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌ى (Mar-a-Lago) له‌ویلایه‌تى فلۆریدا ده‌گوازرێنه‌وه‌ که‌بڕیاره‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا نیشته‌جێ ببێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌رو که‌ تیمى جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ته‌واوى کۆشکى سپى پاک بکرێته‌وه‌ و پرۆسه‌که‌ش له‌ئاڵوگۆڕه‌کانى دیکه‌ى سه‌رۆکایه‌تى جیاواز ده‌بێت، به‌وپێیه‌ى دواى توشبونى تره‌مپ به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر له‌ 40 که‌سى دیکه‌ش له‌نزیکه‌کانى توشى هه‌مان نه‌خۆشى بون.

هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه‌ گرێبه‌سته‌کانى حکومه‌ت و جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى پاکردنه‌وه‌کان نزیکه‌ى نیو ملیۆن دۆلارى تێده‌چێت، بڕیاریشه‌ دواى ئاهه‌نگى ده‌ستبه‌کاربون، بایدن له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له‌ "Blair House"ـى واشنتن بمێنێته‌وه‌ تا ته‌واوبونى پرۆسه‌ى پاکردنه‌وه‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار