ترەمپ 50 باڵیۆز لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، دەیەوێت ژمارەیەک باڵیۆز لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەفریقا و ئاسیا لە ئەرکەکیان دووربخاتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرك پۆست بڵاویکردەوە ، ئیدارەی ترەمپ 48 باڵیۆز لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە کە لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاوە دەستنیشان کرابوون.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دیپلۆماتکار و باڵیۆزانەی دووردەخرێنەوە، ئەرکەکانیان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئەفریقا، ئاسیا، ناوەڕاست و باشووری ئەمەریکایە.
هاوکات بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە رۆژنامەکەی ڕاگەیاند، دوورخستنەوەی دیپلۆماتکاران ڕێکارێکی ئاساییە، چونکە باڵیۆز نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکایە و سەرۆکەکە مافی خۆیەتی ئەو کەسانە بۆ ئەو ئەرکە دەستنیشان بکات کە ئەجێندای ئەمەریکا پێش هەموو شتێك بەرەوپێش دەبەن.
بابهتی پهیوهندیدار
