سەربازە ئەمەریکیەکان بۆ کوژران؟
2 كاتژمێر لەمەوپێش
خەبات کوردە
سەرەتاکە لە ڕۆژی یادکردنەوەی ڕوخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد و ڕێپێوانە چەکداریەکانی ئەحمەد شەڕعەوە سەریهەڵدا لە دیمەشق و ئەو هەڕەشانەی کە لە ئیسڕائیل و هەسەدە و دروز و عەلەویەکان دەکران دەستی پێکرد
لە هەمان کاتدا سوپای تورکیا هێزێکی زۆری گەیاندە حەڵەب و سەرێ کانی و بەناو شەقامەکانی شاری حەڵەبدا تێکەڵی ڕێپێوانی چەکدارەکانی شەڕعی کرد
بۆ شەوەکەی سوپای ئیسڕائیل تەواوی ئاسمانی سوریای کۆنتڕۆڵ کرد و بۆردومانی هەر دوو بنکەی سەربازی مەززە و حەمای کرد . بۆ بەیانیەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە تەنها ئاڵوگۆڕی سەربازی بووە و هیچی تر
تۆم بەڕاک گەیشتە ئیسڕائیل و لە گەڵ ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیراندا کۆبونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا و نامەیەکی هەڕەشە ئامێزیشی بۆ تورکیا برد لە گەڵ خۆی
بە گەڕانەوەی بەڕاک بۆ ئەنقەرە و کۆبونەوەی لە گەڵ حەقان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا نامەکە گەیشت و بە ئاشکرا تۆم بەڕاک ڕایگەیاند کە ورگی من عەمباری باوکی کەس نیە و ناتانیاهۆ ڕێگە نادات بە هیچ جۆرێ تورکیا و قەتەر و سوپاکانیان بەشداری لە هیچ کۆبونەوەیەک دا بکەن دەربارەی غەززە و سەربازەکانیان بنێرن بۆ کەرتی غەززە
دوا بەدوای ئەوە ئیسڕائیل و یۆنان و قوبرس ڕێککەوتنێکی سەربازی هاوبەشیان ڕاگەیاند .
لەو کاتەدا لێدوانێکی مەزڵوم عەبدیش بۆ ڕۆژنامەیەکی ئیسڕائیلی و نیشاندانی ئامادەیی خۆیان بۆ هاریکاری کردنی ئیسڕائیل ئەگەر پێویست بکات
.! هەموو ئەو هەڕەشانە ئاگریان لە جەرگی ئەردۆگان و سوپا و حکومتەکەی تورک بەردا
سەرباقی نەسیحەتەکەی پۆتین بۆ ئەردۆگان
زیاتر لە دوو مانگە و دوای سەردانەکەی شەڕع بۆ کۆشکی سپی و بە بەشداری حەقان فیدان ، نێوانی دیمەشق و ئەنقەرە گرژی بە خۆیەوە دەبینێ و شەڕع و سوپاکەی نەیانتوانی لە بەر هەڕەشەکانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل خۆیان ئامادە بکەن و هێز کۆبکەنەوە بۆ هێرش کردنە سەر هێزەکانی هەسەدە
لە سەرەتای هاوینی ڕابردوەوە تا ئێستا تورکیا چەندین جار هەوڵیدا بنکەی سەربازی تەدمور ئاوەدان بکاتەوە و فڕۆکەکانی ئیسڕائیل دوو جار بە چڕی بەرەنگاریان بوونەوە و کەرستە جاسوسیە سەربازیەکانی سوپای تورکیایان تێکشکاند
کاتێ کە دەزگای هەواڵگری میتی تورک زانیان کە هێزەکانی ئەمەریکا دەیانەوێ بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی گشتی دیمەشق و سوپاکەی مرهەف ئەبو قەسرە سەردانی بنکە سەربازیەکەی تەدمور بکەن و لە هەمان شوێندا کۆبونەوەیەک ئەنجام بدەن
( ئەو کۆبونەوەیە دوو جاری تریش دوا خرا بوو )
خێرا دەزگای میت شانە نوستوەکانی بەخەبەر هێنا و ئەوەی ڕویدا هەموو لایەک بینیمان و دوو سەربازی پلەداری ئەمەریکی و وەرگێڕە بە ئەسڵ عێڕاقیەکەیان کوژران و سێ سەربازی تریش بریدار بوون و خێرا لە دیمەشقەوە تۆمەتەکە خرایە پاڵ داعش
دوای گەیشتنەوەی تەرمی سەربازەکان بۆ ئەمەریکا توڕەیی تڕەمپ گەیشتە لوتکە و گێڕانەوەی ڕوداوەکە لە لایەن بریندار و سەربازەکانیانەوە لە بنتاگۆن بڕیاری تۆڵە سەندنەوە درا و کاتژمێری سفر دیاری کرا و بە هەماهەنگی دەزگا جاسوسیەکانی هەسەدە و ئەمەریکا و دیمەشق پێگە و مۆڵگەکانی داعش دیاری کرا و هەڵمەتی چاوی باز دەستی بە لێدان و کاولکردن کرد و دەیان و سەدان کوژراو و بریندار کران و لانی کەم دەیان چەکداریش بە دیل گیران ، هەموو ئەو شوێنانەش لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی شەڕع دا بوون
داعش بۆ تۆڵە کردنەوە و خۆدەرخستن لە زۆرترین ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شەڕع ڕێگاکانیان گرت و چەندین سەرباز و چەکداری سەر بە هێزەکانی ناوخۆ و سوپاکەی شەڕع و خەڵکی سڤیلیان دەست بەسەر کرد و شارۆچکەیەکشیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کرد
لە بەرامبەردا ئەردۆگان کەوتە پاڕانەوە و ڕایگەیاند کە چاومان لە خاکی هیچ دەوڵەتێکی کە نیە و دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە ناکەین و تەنها دەمانەوێ وڵاتەکەمان
پارێزراو بێ
لە ئێستادا هەواڵەکانی ناو سوریا وا ڕادەگەیەنن کە سەدان کەس لە چەکدارەکانی شەڕع هەڵگەڕاونەتەوە و چەندین گروپی چەکدرایش وەلایان بۆ داعش دەربڕیوە
لە بەرامبەردا لە چەند کاتژمێر ڕابردو ( واتە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ۲۱ ی مانگ ) ڕاگەیەندرا کە ناوچەیەکی دوور و درێژ لە هێزە چەکدارەکانی شەڕع چۆڵ کراون
دوای ئەوە هێزەکانی ئەمەریکا بە هەماهەنگی هێزەکانی هەسەدە لە دێرزورەوە تا شاری ڕەققە و بە درێژایی هەر دوو دیوی ڕوباری فورات هەڵمەتێکی گەورەی زەوی و ئاسمانیان ئەنجامدا و لە تەواوی بیابانەکانی هەردوو بەری ڕوبارەکە و چەندین مۆڵگە و بنکەی هەڵگرتن و شاردنەوەی چەک و جبەخانەی داعشیان تەقاندەوە و دەیان چەکداریشیان لێ بە دیل گرتن و کوشتن
دوێنێ دەزگا هەواڵگریەکان بڵاویان کردەوە کە لە بنکەیەکی سەربازی شاری حەما زیاتر لە چوار سەد کەس بە چاودێری هێزەکانی تورکیا و شارەزایانی سەربازی ئۆکڕانیا هەڵمەتێکی بەکاهێنانی دڕۆن ئەنجام دەدەن هەموو لایەک ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەردۆگان دەیەوێ تۆڵەی خۆی لە پۆتین بکاتەوە و پێگەکانی سوپای ڕوسیا لە کەناراوەکانی سوریا بکاتە ئامانج ، ئەوەش تەنها لە سەر ئەوەی کە پۆتین بە ئەردۆگانی ڕاگەیاندبوو کە بە عاقڵی دانیشێ
بەڵام ئایا دەبێ ڕوسەکان ئەو خەونەی ئەردۆگانیش لە قوڕ نەگرن ؟
ئەمڕۆ تەنها نۆ ڕۆژ ماوە ، ساڵ کۆتایی دێت و مەرهەف ئەبوو قەسڕە بە نامەیەکی دەست نوس و بە ئیمزای خۆی مەزڵوم عەبدی ئاگادار کردۆتەوە کە دیمەشق ئامادە و ڕازیە بە جێبەجێ کردنی هەموو خاڵەکانی دەی ئازاری ڕابردوو ، لە وەڵامیشدا عەبدی دەڵێ : کۆتایی ڕێککەوتنەکە بە سەر چوو و دوای سەری ساڵی تازەش داواکاری تازە و زیاترمان دەبێ
هەر بە ڕاست ئێستا ئەحمەد ئەلشەڕع چوار مانگی لە بەر دەست ماوە کە دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بۆی دیاری کرد بوو ، بەڵام ئایا شەڕع ئەو توانایەی هەیە کە لەو ماوەیەدا دەست بگرێ بە سەر هەموو چەکدارە توندڕەوەکاندا و ئاشتی و ئارامی بەرقەرار بکات و مافی هەر یەکە لە کورد و دروز و عەلەویەکان و دڵی ئیسڕائیلی جیرانیش خۆش بکات .؟
