نەتانیاهۆ بۆ ئەردۆغان: رێگە نادەین جارێکی دیکە ئیمپراتۆریەت دروستبکەنەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لە تەلئەبیب لەگەڵ میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان و نيكؤس خریستۆدۆلیدیس، سەرۆکی قوبرس، هێرشی کردە سەرتورکیا بەبێ ئەوەی ناوی ی بهێنێت، وتی: بۆ ئەوانەی وا خەیاڵ دەکەن دەتوانن ئیمپراتۆریەتەکان بونیادبنێنەوەو جارێكی تر کۆنترۆڵی خاکەکانمان بکەنەوە، دەڵێم: لەبیر خۆتانی بەرنەوە، ئەوە روونادات، تەنانەت بیریشی لێ مەکەنەوە.
ناتانیهۆ ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە سێ کەسين شانازی بە مێژووی خۆمانەوە دەکەین لە زێدی باوباپیرانمان، بە ئیرادەو پێداگرییەوە لە داهاتوو دەڕوانین.
وتیشی: راستە هەریەکێک لە وڵاتەکانمان لە رابردوودا لەلایەن ئیمپراتۆریەتە یەک لە دوای یەکەكان داگیرکرابوون، بەڵام سەربەخۆیی خۆمان لە سەردەمی نوێدا بە ئازایەتی و قوربانیدان بەدەست هێنا.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیارمانداوە بەرگری لە خۆمان بکەین و توانای ئەوەمان هەیە، هاوکاریشمان ئەو توانایە بەهێز دەکات و وەک سێ وڵاتی دیموکراسی راستەقینە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، پێکەوە کاردەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی و ئازادی.
