پەرلەمانی عێراق دووشەممە كۆدەبێتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق، کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەبچێت، دانیشتنەکە لە دوو بڕگە پێكدێت، تایبەتە بە سوێندخواردنی بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری تێدانیە.

ئەوە لەكاتێكدایە، میدیا عێراقییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، بڕیارە سبەینێ‌ هاوپەیكانی ئیدارەی دەوڵەت كە لایەنە سەرەكییەكانی پێكهێنەری حكومەتی عێراق لە هەر سێ‌ پێكهاتەی كوردو شیعەو سوننە لە خۆدەگرێت، لە بەغدادی پایتەخت كۆببنەوە، بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران، كە هەڵبژاردنی هەردوو پۆستەكە روبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە.

لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار، تائێستا گفتوگۆكانی یەكێتی و پارتی دەرەنجامێكی ئەرێنی نەبووەو ئەگەری بەهێز ئەوەیە بەدوو كاندید بچنە دانیشتنەكە، هاوكات شیعەكانیش لە دوای پەیامەكەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رەتكردنەوەی نوری مالیكی، بەتەواوی دابەشبوون و تائێستا مالیكی پێداگرە لەسەر خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار