نرخى ئه‌مپێرى کاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌کان بۆ مانگى شوبات دیاری‌کرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قائیمقامییه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند نرخى یه‌ک کاتژمێر کارکردنى کاره‌باى مۆلیده بۆ مانگى شوبات به 38 دینار دیاریکراوه و ئه‌مپێرێک له نێوان شه‌ش هه‌زار و 500 بۆ هه‌شت هه‌زار دیناردا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى ئازارى 2021، قائیمقامییه‌تى سلێمانى نرخى ئه‌مپێرى کاره‌باى مۆلیده‌ى بۆ مانگى شوبات راگه‌یاند که به‌پێى راگه‌یاندراوه‌که، نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى کاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌کان له ناو شارى سلێمانى بۆ مانگى شوبات 38 دینار دیاریکراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه له مانگى شوباتدا مۆلیده ئه‌هلییه‌کان له نێوان 170 بۆ 200 کاتژمێردا کاریانکردووه و نرخى ئه‌مپێرێک له نێوا شه‌ش هه‌زار و 500 بۆ هه‌شت هه‌زار دیناردا ده‌بێت.
هاوکات، قائیمقامییه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که خشته‌ى کارپێکردن و دابینکردنى کاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه بۆ مانگى سێ وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه، به‌یانیان له کاتژمێر 7 بۆ 8 نیوه‌ڕوان له کاتژمێر 12 بۆ سه‌عات 1ى شه‌ودا ده‌بێت.