" پشکى هه‌رێم به‌سه بۆ نه‌هێشتنى لێبڕینى موچه"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و پشکه‌ى له‌بودجه‌ى عێراقدا بۆ هه‌رێمى کوردستان دیاریکراوه "به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى لێبڕینى موچه نه‌مێنێت".
رێبوار که‌ریم، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له نوسینێکدا به‌ناویشنانى "بانگه‌شه بۆ لێبڕین" نوسیویه‌تی: "له‌ماوه‌ى رابردودا، حکومه‌تى هه‌رێم به‌ئاشکرا دڵخۆشى خۆى ده‌ربڕى به‌رامبه‌ر رێکه‌وتنى هه‌رێم و به‌غداو په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه، تا ئه‌م ساته‌ش وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره ته‌ماشاى ده‌کات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى عیراقى 2021 به‌زیاده‌وه به‌شى ئه‌وه‌ى تیایه که لێبڕینى موچه‌ى پێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵات و له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتیش بانگه‌شه بۆ به‌رده‌وامى لێبڕین ده‌که‌ن، چ وه‌ک زانیارى یان وه‌ک پێشبینی، که ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ى خزمه‌تکردن به‌و سه‌رانه‌یه‌ى که حوکمڕانى هه‌رێم له موچه‌خۆرانى ده‌ستێنێت".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هه‌ر هه‌وڵێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى لێبڕینى موچه‌و دواتر فرۆشتنه‌وه‌ى به خه‌ڵک وه‌ک مژده‌یه‌ک، "هیچ نیه جگه‌له تاڵانیه‌کیتر، چۆن ده‌بێ دواى ئه‌و هه‌مو گفتوگۆیه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غداو دواى ئه‌و هه‌مو (هه‌وڵه)، ته‌نها ده‌ستکه‌وت ئه‌وه بێت که رێژه‌ى لێبڕینى موچه له 21%وه بکرێت به 15%، چۆن ئه‌بێ ئه‌و هه‌مو هه‌ڵایه‌ى رێکه‌وتن به‌رهه‌مه‌که‌ى ته‌نها که‌مکردنه‌وه‌ى (6٪)ى لێبڕینى موچه بێت؟".
هاوکات رێبوار که‌ریم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هه‌ربۆیه به‌ڕونى ئه‌وه بزانن که" ئه‌و پشکه‌ى له‌بودجه‌دا بۆ هه‌رێم دیاریکراوه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى لێبڕینى موچه نه‌مێنێت".