هاوسه‌رى شاژنى به‌ریتانیا مرد

3 ساڵ لەمەوپێش



 كاوە ڕەش

کۆشکی شاهانەی بوکینگهام ڕایگەیاندوو، کە شازادە فیلیپ، هاوسەری شاژن ئێلیزابێسی دووەم لە تەمەنی 99 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

شازادە فیلیپ، لەساڵی 1947 هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە ئیلیزابێس کردوە، پێنج ساڵ پێش ئەوەی بێت بەشاژن، كەئەوەش درێژترین خزمی پاشایەتییە لەمێژووی ئەو شانشینی یەكگرتووی بەریتانیادا.

ئەو دوو هاوسەرە خاوەنی چوار منداڵ و هەشت نەوەو 10 نەوەی نەوەكانیان. لە بەیاننامەیەکی کۆشکی بەکینگهام-ەوە هاتووە: «بەخەمێکی قوڵەوە ڕایدەگەیەنین، کەهاوسەری خاوەن شکۆ شاژن، مردنی مێردە خۆشەویستەکەی شازادە فیلیپی، شازادەی دوک لەئەدینبۆرگ بڵاو دەكاتەوە. كەخاوەن شکۆ ئەم بەیانییە، بەئارامی کۆچی دوایی کردوە لە كۆشكی ویندسۆر"

‌شازاده‌ فیلیپ، هاوژینى شاژنى به‌ریتانیا کۆچى دواییکرد، دواى ئه‌وه‌ى مانگى رابردوو به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنرا، ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نى 99 ساڵى کۆچى دواییکرد.

شازاده‌ فیلیپ له‌ ساڵى 1921 له‌ یۆنان له‌دایکبووه‌، له‌ ساڵى 1939 په‌یوه‌ندى به‌ هێزى ده‌ریایى به‌ریتانیاوه‌ کردووه‌ و له‌ ساڵى 1951 وازى له‌ هێزى ده‌ریایى هێناوه‌ و یارمه‌تى شاژنه‌ ئێلیزابێزى داوه‌ له‌ کاره‌کانیدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار