قوباد تاڵه‌بانی: هه‌رێم پابه‌نده به ناوه‌ڕۆک و ده‌قه‌کانى یاسایى بودجه‌ى عێراق
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و باڵیۆزى بریتانیا له عێراق کۆبونه‌وه و پابه‌ندبونى هه‌رێمى کوردستانیان به ناوه‌ڕۆک و ده‌قه‌کانى یاسایى بودجه‌ى عێراق تاوتوێکرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى نیسانى 2021، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له ستیڤن هیکى باڵیۆزى بریتانیا له عێراق کرد و له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌کدا هه‌ردولا جه‌ختیان له گرنگى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد له عێراق کرده‌وه که خزمه‌ت به پرۆسه‌ى سیاسى و دیموکراسى بکات.
ئاشکراشیانکرد، له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا هاوڕابون که په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه به ڕه‌زامه‌ندى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێکێکى گرنگه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى دیکه‌ى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و فیدراڵ هه‌روه‌ها جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیى جێبه‌جێکردنى یاساکه.
هاوکات، قوباد تاڵه‌بانى پابه‌ندبونى هه‌رێمى به ناوه‌ڕۆک و ده‌قه‌کانى یاساکه دوپات کرده‌وه و راشیگه‌یاند به‌م نزیکانه شاندى دانوستانکارى هه‌رێم جارێکى دیکه سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه.
له‌گه‌ڵ وڵاتانى هاوپه‌یمان یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ پێشخستنى سه‌قامگیرى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان
له‌باره‌ى ناوخۆى کوردستان هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر گرنگى پاراستنى سه‌قامگیرى سیاسیى هه‌رێم، لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى بریتانیا پشتگیرى وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و رایگه‌یاند،" له‌گه‌ڵ وڵاتانى هاوپه‌یمان یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ پێشخستنى سه‌قامگیرى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان".
له‌لایه‌کى تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران پێشوازیکرد له ئارشاک مانوکیان کۆنسوڵى گشتى ئه‌رمینیا له هه‌رێم، له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا هه‌ردولا باسیان له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌کان کرد به‌تایبه‌ت له بواره‌کانى ته‌کنه‌لۆجیاى زانیارى و تواناسازى گه‌نجان و خوێندنى پیشه‌یی.