مه‌سرور بارزانى تکایه‌ک له‌ هاوڵاتیان ده‌کات

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى
 سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم تویتێکى بڵاوکرده‌وه‌ و تیاتدا هاتووه‌: "په‌تاى کۆرۆنا هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى جدییه‌ و پێویسته‌ به‌رده‌وامبین له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی."

مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى نوسیووه‌ که‌ "تکایه‌ ماسک ببه‌ستن، پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان و ڤاکسین وه‌ربگرن."

له‌ تویته‌که‌دا هاتووه‌، که‌ "خۆتان تۆمار بکه‌ن بۆ ڤاکسین له‌ رێگه‌ى ئه‌م لینکه‌وه‌"

به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستىله‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردووا، حه‌وت هه‌زار و 994 پشکنینى نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و هه‌زار و 22 حاڵه‌تى توشبوون و 714 که‌س چاکبونه‌وه‌و 15دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار