بیڵ گه‌یتس: کۆتایى ئه‌مساڵ کۆرۆنا کۆتایى دێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
بیڵ گه‌یتس ملیاردێر و خاوه‌نى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت، پێشبینى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کوشنده‌ى کۆرۆناى له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا کرد و له‌ئێستاشدا، پێشبینى کۆتایى هاتنى ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌کات له‌کۆتایى ئه‌مساڵدا.

بیڵ گه‌یتس بۆ ماڵپه‌ڕى سکاى نیوزى به‌ریتانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌، کۆتایى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا نزیکه‌ و له‌و بڕوایه‌شدایه‌ جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخى جارانى.

هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه‌ که‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى خێراى ڤاکسینه‌که‌ش هاوکار ده‌بێت له‌ زووتر قه‌ڵاچۆکردنى ڤایرۆسه‌که‌.

پێشبینییه‌کانى بیڵ گه‌یتس تایبه‌ت به‌ کۆرۆنا هه‌میشه‌ جێگاى مشتومڕبووه‌، به‌جۆرێک له‌مانگى نیسانى رابردوودا، له‌کاتێکدا پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى ڤاکسین به‌شێوه‌یه‌کى خیرا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، بیڵ گه‌یتس باسى له‌وه‌کرد: "هه‌رچه‌نده‌ قورسه‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا بنه‌بر بکرێت، به‌ڵام له‌وبڕوایه‌دام که‌ له‌کۆتایى ٢٠٢١دا کۆتایى پێبێت".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار