شایان عەسکەری: پارتی مانگانە 800هەزار لە موچەكەم دەبڕێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

 ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ماوەی چوار مانگە پارتی دیموکراتی کوردستان 808500 (هەشتسەد و ھەشت ھەزار و پێنج سەد دینار) لە موچەکەی دەگێڕێتەوە، تا ئێستا 3234000 (سێ ملیۆن و دوسەد و سی و چوار ھەزار) دیناریان بردوە.

شایان عەسکەری، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا لەبارەی سەبارەت بە کەیسی خۆپشاندانەکانی 25ی ئازاری 2018ی هەولێر نوسیویەتی، "بەھۆی ئەوەی لەگەڵ ھاوڵاتیانی شاری ھەولێر بە تایبەتی مامۆستایان بەشدار بوم لەو خۆپشاندانانە، پارتی دیموکراتی کوردستان سکاڵایان لێ کردم و چەند جارێک ھەوڵیاندا سوڵحیان لەگەڵ بکەم بەڵام رازی نەبوم".

شایان عەسکەری دەڵێت، "29ی (ئەیلول/9)ی 2019 رامگەیاند، ئەو مەبلەغەی لە ئەنجامی بردنەوەی کەیسەکەم دەستم دەکەوێت دەیدەمە نەخۆشانی شێرپەنجەی نەخۆشخانەی نانەکەلی، دوای ئە ڕاگەیاندنەی من پارێزەری پارتی  لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی رایگەیان کە ھەر بڕە پارەیەک لە منی ببەنەوە دەیدەنە نەخۆشخانەی نانەکەلی".

ئەوەشی خستەڕو، "زۆر خۆشحاڵ دەبم گەر خاوەنی قسەی خۆتان بن و ئەو 3234000 (سێ ملیۆن و دوسەد و سی و چوار ھەزار) دینارە و ھەر بڕە پارەیەکی تر کە "بە زوڵم و ستەم و نادادی لە منی دەبەن، ڕادەستی نەخۆشخانەی نانەکەلی بکەن، بۆیە لێتان دەپرسم ئایا تا ئیستا بڕی چەندتان لەو پارەی من ڕادەستی نەخۆشخانەی نانەکەلی کردوە؟".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار